ئادار 05, 2018 19:06 Asia/Tehran
  • دیداری شاندی کوریای باشوور لەگەڵ ڕێبەری کوریای باکوور

نوێنەرانی " مون جائە ئاین" سەرۆک کۆماری کوریای باشوور ، لەچوارچیوەی شاندێک لە پیونگ یانگ لەگەڵ کیم جونگ ئون ڕێبەری کوریای باکوور دیدار وتووێژیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، شاندێکی دەکەسە ی کوریای باشوور بەیانی ئەمرۆ دوشەممە لەگەڵ ڕێبەری کوریای باکوور لەبارەی ئاسۆی دەسپێکرانی وتووێژەکانی نێوان دوو وڵات وتووێژی کرد. چونگ ئایوی یونگ نێردراوی سەرۆک کۆماری کوریای باشووربۆ کوریای باکوور ڕٶژی دوشەممە پاش سەفەری دوو ڕۆژە بۆ پیونگ یانگ وتبووی ، لەدیدارلەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرزی کوریای باکوور ، مژاری وتووێژەرکانی ئاشتی وقەیرانی شێوە دۆرگەی کورە وپرسی ناڤۆکی دەهێنێتە ئاراوە. دوای بەشداری ژمارەیەک لە وەرزشکارانی کوریای باکوور لە یاریەکانی ئۆلەمپیکی زستانی لە کوریای باشوور وبەشداری بڕێک لە کاربەدەستانی پیونگ یانگ لەڕێ وڕەسمی کرانەوەی ئەم یاریانە ، هیوا کان بۆ کەم کرانەوەی ئاڵوزی لە پێوەندی دوو کورە ودامەزرانی پاوەجیی وئارامش لە شێوە دۆرگەی کورە پەرەی سەندووە. ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی ئەم وڵاتە کە دەوری گرینگیان لە پەرەی ئاڵوزیەکان لەشێوە دۆرگەی کورە هەیە ، هەموو کات ڕاگیرانی تاقیکاریەکانی ناڤۆکی کورەی باکووری یان داوا کردووە بەڵام پیونگ یانگ زۆر جار پیداگری کردووە هەتا کاتێک کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی ئەم وڵاتە بە هەڕەشەکانی خۆیان لەدژی کوریای باکووری درێژە بدەن ، ئەم وڵاتە بە بەهێزکردنی تواناییەکانی سەربازی وتواناییەکانی پەلاماری پێش دەستانەی خۆ درێژە ئەدات.

سەرپەیڤ