پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە دەیان وڵاتی جیهان
کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەم لە ژێنێڤ ڕایگەیاند کە لە زیاتر لە پەنجا وڵاتی جیهان مافی مرۆڤ دەخرێتە مەترسیەوەو یان هەر لەبەرچاو ناگیرێ .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "زەید ڕەعد حسێن" کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە ژێنێڤ بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە باروودۆخی مافی مرۆڤ لە جیهان، ڕایگەیاند کە ڕەوشی مافی مرۆڤ لە وڵاتانی لیبی، یەمەن، فیلیپین، کۆنگۆ، کینشازا، میانمار، ڤەنیزۆئیلا و سووریا گەلێک تۆقێنەر و جێی نیگەرانییە.
کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاراستەی کرد جەختی کردووە کە هۆکاری سەرەکیی ئەو باروودۆخە نالەبارە زیاتر سەرچاوەی دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتوانان.
ڕەعد حسێن هەروەها لە راپۆرتەکەیدا بە ئاماژە بە باروودۆخی سووریا ڕایگەیاند: گەمارۆ درانی غوتەی ڕۆژهەڵات کە نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەسی مەدەنی تێیدا گیریان کردووە، بەهیچ لەونێ پاسا نادرێتەوە.
ئەم کاربەدەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بە باروودۆخی موسڵمانانی ڕووهینگیا لە میانمار و تی: نیشانە و بەڵگەی زۆر لە بەردەستدایە کە سەلمنێمەری قەڵاچۆ کرانی موسڵمانایان ڕووهینگیا لە میانمارن.