ئادار 19, 2018 13:22 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی دانیشتنی سێ قۆڵی لەبارەی کۆریای باکووری

ڕاوێژکارانی پایەبەرزی ئاسایشی نیشتمانیی سی وڵاتی ئەمریکا ، ژاپۆن و کۆریای باشووری بە مەبەستی چەکداماڵینی ناڤۆکیی نیمچە دوورگەی کۆریا کۆبوونەوەی سێ قۆڵییان بەڕێوە بردووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی یونهاپ، کۆشکی سەرۆک کۆمارەتی کۆریای باشووری ڕایگەیاند لە دانیشتنی دوو ڕۆژەی ئەم سی وڵاتە کەلە سانفرانسیسکۆی ئەمریکا دا بەڕێوە چوو  بواربۆ دیداری شیمانەیی سەرۆکی ئەمریکا و ڕێبەری کۆریای باکووری لێکدرایەوە .

 لەم کۆبوونەوەیە "چانک ئیو یونگ" سەرۆکی ئاسایشی نیشتمانیی کۆریای باشووری،"مەک مەستێر" ڕاوێژکاری  ئاسایشتیی ئەمریکا و "شوتارویاچی" ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ژاپۆن لە بارەری دانیشتنی سەرانی دوو کۆریا پێکەوە باس و ڕاویژیان کرد. دەلێن ڕاویژکارانی باڵای ئاسایشتی نیشتمانیی ئەم سێ وڵاتە هەروەها لەبارەی "چەکداماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریا" ڕەزامەندیان دەربڕیوە تا هەڵەکانی پێشووی خۆیان لە ناوچەکە دووپات نەکەنەوە و پێکەوە هاوکاری بکەن. 

دەستپێکی وتووێژەکان لە بارەی پێشگرتن بە ئالۆزییەکان لە نیمچە دوورگەی کۆریا لە پەراوێزی رکابەرییەکانی ئۆلەمپیکی زستانی کۆریای باشووری دەستپێکرا و جگە لەوە باسی دیداری سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکوریش هاتە ئاراوە .

سەرپەیڤ