ئادار 22, 2018 11:57 Asia/Tehran
  • پەیامی پیرۆزبایی  پوتین بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەورۆز

"ڤلادیمیر پوتین"ی سەرۆکی ڕووسیا لەمیانەی پەیامێک دا نەورۆزی لە خەڵکی وڵاتەکەی پیرۆزبایی کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  لە پەیامی نەورۆزانەی  پوتین کە ڕۆژی چوارشەممە  بڵاو کراوەتەوە ڕاگەیەندراوە کە ئەم  جەژنە  مەزنە کە لە چەندین  سەدە لەمەوبەرەوە  بە جێ ماوە، بەشێکی گرینگ و جیانەکراوە ومیراتی مێژوویی ، فەرهەنگی  و مەعنەوی زۆرێک لە چین و توێژەکانی ڕوسیا دێتە ئەژمار.

لە درێژەی ئەم پەیامەدا ڕاگەیەندراوە  جێگەی خۆشحاڵییە کە نەریتی  لە مێژینەی  نەورۆز  بە وردبینییەوە لە بەرەیەک بۆ بەرەیەکی دیکە  دەگوازرێتەوە  .

لە سەرزەوینی  پان و بەرینی ڕووسیا نیزیکەی 160 ئەتن دەژین کە سی و نۆیان موسوڵمانن  و زۆربەشیان جەژنی نەورۆز دەکەن بە جەژن.

 جەژنی نەورۆز  لە دوازدە وڵاتی جیهان  بەڕەسمی دەناسرێت ، بەڵام لە نۆ وڵاتی ئێران، ئەفغانستان، تاجیکستان، کۆماری ئازەربایجان، ئوزبەکستان، تورکمەنستان، قەزاقستان، قرقیزستان وئالبانی هەر  بە ناوی نەورۆز  لە بەرواری   ڕەسمییان دا  ڕۆژانی پشوودانە.

سەرپەیڤ