نیسان 11, 2018 11:27 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی کۆریای باکووری لە سەر بەهێزبوونەوەی  پیوەندی لەگەڵ ڕوسیا

وەزیری دەرەوەی کۆریای باکووری لە سەفەرەکەی بۆ مۆسکۆ وێڕای دیدار لەگەڵ هاوشانی ڕووسی خۆی جەختیان کرد لە سەر بەهێزکردنەوەی پێوەندی نێوان دو وڵات.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی فارس، ڕی یانک هۆ وەزیری دەرەوەی کۆاریای باکووری رۆژی سێ شەممە لە سەفەر بۆ ڕوسیا وێڕای دیدارو وتوویژ لەگەڵ "سرگئی لاڤرۆف" هاوشانی ڕووسی خۆی، خوازیاری هاوکاری زیاتری پیونگ یانگ و مۆسکۆ بوو.

لەم دیدارە دوو لایەن هەروەها لە بارەی مەسەلەکانی هاوپێوەند بە بەرنامەی مووشەکی و ئەتۆمیی کۆریای باکووری و هەروەها ئالۆزییەکانی نێوان پیونگ یانگ و سێئوول و واشنگتۆنیش وتوویژیان کرد . وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەر وەها وتی: ڕوسیا لەم پرسە کە وەک ئاسایی کردنەوەی بەرە بەرەی ڕەوسی نیمچە دوورگەی کۆریا باسی لێوە دەکەن، پێشوازی  و لە جارە سەری کێشەی کۆریای باکووری لە ئاستی نێو دەوڵەتی لاگری دەکات.

 سەفەری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکووری بۆ ڕوسیا لە حالێکدا ئەنجامی  گرت کە دانووستانەکانی کاربەدەستانی پایەبەرزی  کۆریای باشووری و کۆریای باکووری بۆ سرینەوەی ئالۆزییەکان و هەر وەها هۆگری سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکووری بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ یەکتری، گۆڕانکارییەکانی نیمچە دوورگەی کۆریای گۆڕیوەتەوە . لێکۆڵەران بروایان لە سەر ئەمەیە چوونکا ڕوسیا هاوڕێ چین هاوپەیمانیی کۆریای باکوورین، ئەم وڵاتە بۆ درێژەی سرینەوەی ئالۆزییەکان لەگەڵ سیئوول و وتوویژ لەگەڵ ئەمریکا لە بارەی مەسەلە گرنگەکان پیویستی بەڕاوێژ لەگەڵ مۆسکۆ و پێکەن دا هەیە .

سەرپەیڤ