نیسان 27, 2018 11:11 Asia/Tehran
  • دەسپێبوونی کۆبوونەوەی سەرانی دوو کۆریا

کۆبوونەوە دیداری مێژوویی سەرانی دوو کۆریا لە گوندی سەرسنووریی پانمونجوم Panmunjom ی کۆریای باشوور ، دەست پێبووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "کیم جونگ ئون" ڕێبەری کۆریای باکووری سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی پاش ئەوەی لە سنوور تێپەڕی، لە لایەن ناوەندی پێشوازی و "مون جائە ئین" سەرۆک کۆماری کۆریای باشوورەوە لە گوندی "پانمونجوم" دا پێشوازی لێ کرا و چووە نێو ماڵی ئاشتی لەو گوندەدا و دانوستانەکانی دەست پێ کرد.

بە پێی راگەیاندنی بەرپرسی نووسینگەی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور، "کیم جونگ ئون" و "مون جائە ئین" سەرانی دوو کۆریا  و شاندی هاوڕێی لەم دیدار و کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە چارەسەر کردنی قەیرانی شێوەدوورگەی کۆریا و دەستەبەر کردنی ئاشتی پاوەجێ و خوشگوزەرانی لە ناوچەکە وتووێژ دەکەن.

٩ کەس لەم سەفەرەدا هاوڕێیەتی "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکوور دەکەن.

ڕێ و ڕەسمی پێشوازیی لە سەرانی دوو کۆریا بە جل و بەرگی خۆجێی و نەریتی  و لە حەوشەی باڵاخانەی شوێنی بەڕێوەچوونی ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوە چوو.

هەروەها بڕیارە پاش کۆبوونەوەی سەرانی دوو کۆریا و لێژنەی هاوڕێی، دارێکی کاج لە ناوچەی سەرسنووریی دوو کۆریا بە نیشانی ئاشتی و گەشانەوە دەچێندرێ و سەرانی دوو وڵات ئاوی دەدێرن.

سەرپەیڤ