نیسان 28, 2018 14:08 Asia/Tehran
  • گۆترێش وپێشوازیی لە دانیشتنی سەرانی دوو کۆریا

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشوازیی کرد لە دانیشتنی مێژوویی ڕێبەرانی دوو کۆریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، ئەنتۆنیۆ گۆترێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێشوازیی کرد لە دانیشتنی مێژوویی نێوان ڕێبەرانی دوو کۆریاو داوای لەوان کرد، بەڵێنییەکانیان بکەن بەهەنگاوگەلی بەرچاو.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕێزی گرت لە بوێریی ڕێبەرانی دوو کۆریا کە بەڵێنی گرینگ و بنەڕەتیی لێکەوتەوە، و هیوای خواست ئەو ڕێککەوتنانە هەرچی زووتر جێ بەجێ بکرێن.

گۆترێش هەروەها وتی: هیوادارە لەدانیشتنی نێوان سەرۆکانی ئەمریکاو کۆریای باکوور کە بڕیارە بەزوویی بەڕێوە بچێ، شایەتی ئەو پێشکەوتنانە بێ.

کێشەی نێوان واشنگتۆن و پیونگ یانگ لەساڵی٢٠١٧ پاش تاقیکارییە مووشەکی وناڤۆکییەکانی کۆریای باکوور قووڵ بۆوەو ئەمریکا لەڕێی ڕێکخراوی نەتەوەکان، سزاو گەمارۆی قورسی بەسەر ئەو وڵاتەداسەپاند.

سەرپەیڤ