پێداگری پمپێئو لەسەر چەک داماڵینی هەمیشەیی کۆریای باکوور
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێداگری کرد لەسەر چەک داماڵینی هەمیشەیی کۆریای باکوور.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەی بی سی ، مایک پەمپێئو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، سەبارەت بە چاوپێکەوتنی ئەم دواییەی خۆی لەگەڵ کیم جونگ ئون ڕێبەری کۆریای باکوور وتی : ناوبراو ئامادەی داڕشتنی نەخشەی ڕێگە بوو کە دەسڕاگەیشتن بە چەک داماڵین ، خۆش بکات.
پەمپێئو وتیشی: ئامانجی ئەمریکا چەک داماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور بەشێوەی تۆکمەوتەواو ، ئەویش بێ گەڕانەوەیە و تەنیا زەمانە کە دەری دەخات کە ئێمە سەردەکەوین یان نە.
پەمپێئو کە ئەم بەینە بووەتە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مانگی ڕابردوو وەک سەرۆکی سی ئای ئەی سەردانی پیونگ یانگی کرد بوو و لەگەڵ ڕێبەری ئەم وڵاتە دیداری کرد .
ڕێبەری کۆریای باکوور ڕۆژی هەینیش یەکەم جار لەگەڵ مون جائە ئین، هاوتای کۆریای باشووریی خۆی لە سنووری دوو کۆریا دیداری کرد و لەگەڵ ناوبراو سەبارەت بە پێوەندییەکانی دوو وڵات وتووێژی کرد .
کیم جونگ ئون و ترەمپیش بڕیارە بەم زووانە لە وڵاتێکی بێ لایەن دا دیدار بکەن و بۆ چەک دامالینی کۆریای باکوور لەبەرامبەر لابرانی بایکۆتەکانی نێونەتەوەیی، وتووێژ بکەن.
ناکۆکی نێوان واشینگتۆن و پیونگ یانگ لەساڵی 2017 دوابەدوای هەوڵی دنەدەرانەی ئەمریکا و درێژەی تاقیکاری مووشەکی و ناڤۆکی کۆریای باکووری، توند بوەتەوە.