May 01, 2018 20:57 Asia/Tehran
  • ڕەزامەندی سئول وپیونگ یانگ لەمەڕ  دامەزراندنی نوسینگەکانی پێوەندی ھەردووک کۆریا

وەزیری یەکیەتی کۆریای باشوور باسی ڕەزامەندیی ھەردووک کوریای کرد بۆ دامەزراندنی نوسینگەکانی پێوەندی لە ھەردوو وڵات دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا " چو میونگ گیون" وەزیری یەکیەتی کوریای باشوور ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند " کیم جونگ ئون" ڕێبەری کوریای باکوور لەگەڵ پێشنیاری " مون جائە ئین" سەرۆک کۆماری کوریای باشوور لەمەڕ دامەزراندنی نوسینگەکانی پێوەندی دوو کوریا ؛بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندی دولایەنە لە نێوان سئول وپیونگ یانگ ڕەزامەندی دەربڕێوە. چومیونگ گیون وتی: سەرۆک کۆماری کوریای باشوور ئەمرۆ سێشەممە بە کاربەدەستانی ئەم وڵاتە فەرمانی داوە ، ناوەڕۆکی ڕێککەوتن نامەی " ئاشتی پانمونجوم کە ناوبراو هەینی ڕابردوو لە دیدار لەگەڵ کوریای باکوور مۆری کرد ، بخەنە قۆناخی جێ بەجێ کردن. سەرۆکانی دووکوریا هەینی ڕابردوو بیست وحەوتی ئاوریل لەگوندی سنووری پانمونجوم بەناوی " خانەی ئاشتی " ڕەزامەندیان دەربڕی، شەڕبکرێتە پەیمان نامەی ئاشتی وکۆتایی بێنن بە هەر کردەوەیەکی دۆژمنکارانە وچەک داماڵینی ناڤۆکی بەئاکام بگەیەنن. لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا هەروەها بڕیار درا بۆ گەیشتن بە " پەیمان نامەی ئاشتی" لە ناوچەی شێوە دۆرگەی کوریا، وتووێژەکانی سێ لایەنە بە ئامادە بوون و بەشداریی  ئەمریکا وچین بەڕێوەبچێت.

سەرپەیڤ