بەیاننامەی هاوبەشی ترۆئیکای ئوروپایی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی جیا لە بڕیاری ترەمپ، دەپارێزین
سێ وڵاتی فەڕانسە، ئاڵمان و بەریتانیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند: جیا لە بڕیاری ئەمریکا پێبەند دەمێنین بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی رۆیتەرز، ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕانسە پاش دیدار لەگەڵ هایکۆ ماس هاوشانە ئاڵمانییەکەی لە بەرلین وتی: بەیاننامەی هاوبەشی ئەو دوو وڵاتە لەگەڵ بەریتانیا لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەردەکرێ.
ژان ئیڤ لۆدریان لەنێو پەیامنێراندا وتی: لەو بەیاننامەدا بێ لەبەرچاوگرتنی بڕیاری ترەمپ، پێداگیراوە لەسەر پاراستنی ڕێککەوتنی ساڵی٢٠١٥ لەگەڵ ئێران ناسراو بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ڕاگەیێندراوە، بەرلین، لەندەن و پاریس سورن لەسەر ئەوەی پێبەندبمێنن بە ڕێککەوتنەکە.
بڕیارە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٢ی مای بریارەکەی لەبارەی چوونەدەری ئەو وڵاتە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و یان مانەوە تێیدا، ڕابگەیێنێ.
کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە، بێتوو ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بکشێتەوە، بژارەی شیاوی جێ سەرنجی خۆی جێ بەجێ دەکات.
لەهەمان کاتدا، لەسەروبەندی دوامۆڵەتی ترەمپ، جم و جۆڵی لایەنە ئوروپییەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ پاراستنی، زیادی کردووە.