May 09, 2018 12:13 Asia/Tehran
  • پێبەندبوونی بەریتانیا، ئاڵمان و فەرەنسە بە بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی ناڤوکی

سەرۆکانی بەریتانیا، ئاڵمانیا و فەرەنسا لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵی ڕۆژی سێ شەممەی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لەسەر چوونەدەری ئەم وڵاتە لە کۆهەنگاوی ناڤۆکی، بە بڵاو کردنی بەیاننامەیەک ، لەسەر پێبەند بوونیان بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، پێداگرییان کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا لەم بەیاننامەیە  کە دەقێکی  لە ماڵپەڕی  نووسینگەی سەرۆک و.ەزیرانی بەریتانیا بڵاوکراوەتەوە   بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە کۆی دەنگەوە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی  نەتەوەیەکگرتووەکان لە بڕیارنامەی  2231 پەسەند کراوە ڕاگەیەندراوە:  ئەم ڕێککەوتننامەیە هەروا بۆ سێ وڵاتی بەریتانیا، ئاڵمانیا و فەرەنسا ، گرینگایەتی زورە.

لەم بەیاننامەیە وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی بڕیارنامەی  ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیکگرتووەکان، چوارچێوەیەکی ناچارکەرەوە و یاسایی سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکیی ئێران دێتە ئەژمار، داوای لە هەموو لایەنەکان  کردووە پێبەندی جێبەجێ کردنی تۆکمەوتەواوی بەرجام و بەشێوەیەکی بەرپرسانە بجووڵنەوە.

ئەم بەیاننامەیە دەڵێت : دەوڵەتانی بەریتانیا، ئاڵمان و فەرەنسا لەسەر ئەوبەڵێنە دەبن کە کۆهەنگاوی ناڤۆکی پاوەجێ بێت و بە هاوکاری هەموو لایەنەکان، درێژەی کەڵک وەرگرتنی ئابووریی گەلی ئێران لە چوارچێوەی بەرجام درێژەی هەبێت .

سەرۆکانی بەریتانیا، ئاڵمان و فەرەنسا لە بەیاننامەیەکی  هاوبەش  دا هەروەها داوایان لە ئێران کردووە لە بەرامبەر  بڕیاری ئەمریکا بۆ چوونەدەر لە  کۆهەنگاوی هاوبەش  ، دان بە خۆدا بگرن.

دوناڵد ترەمپی سەرۆکی  ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە  بە کاتی خۆجێیی  بە ئیدیعای  بێ ئەنجام بوونی بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی ،فەرمانی چوونەدەری ئەم وڵاتە لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی پێنج و یەک کە لەلایەن   نەتەوەیەکگرتووەکانەوە  پشت ڕاست کراوەتەوە مۆر کرد . 

هەوڵی یەکلایەنەی  ئەمریکا لە چوونەدەر لەبەرجام لەحاڵێکدایە کە تائێستا وڵاتانی جۆربەجۆری  جیهان  داکۆکی خۆیان لەم ڕێککەوتنە ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ