May 11, 2018 19:04 Asia/Tehran
  • فەڕانسە لەهەوڵی بەرەوڕووبوونەوەی گەمارۆ ناڤۆکیەکانی ئەمریکا لەدژی کۆمپانیا ئوروپایەکان

وەزیری دارایی فەڕانسە خوازیاری هەڵوێستی شێلگیرانەی ئوروپا بوو لەهەمبەر ئەمریکا لەمەڕ چوونەدەری لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، برونۆ لومر وزیری دارایی فەڕانسە ئەمڕۆ هەینی وتی: ئوروپا دەبێ بەرژەوەندییەکانی لەبەرچاو بگرێ و وەک گزیرانی ئەمریکا نەجوڵێتەوە.

بەپێی هەندێ ڕاپۆر، بڕیارە پاریس سکاڵا بباتە لای ڕێکخراوی تیجارەتی جیهانی دژ بەئەمریکا لەبەر هەڕەشەی بایکۆت کردنی کۆمپانیا فەڕەنسییەکانی لایەنی تیجاریی ئێران پاش چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

وەزیری دارایی فەڕانسە لەوبارەو ڕایگەیاند، حکومەتی فەڕنسە لەهەوڵی وەرگرتنی کاتێکی درێژماوەتر لەئەمریکایە بۆ کۆمپانیاکانی وەک، رنۆ و تۆتال.

لومر پێی داگرت، سەروەریی یەکێتی ئوروپا لەدرێژماوەدا دەبێ بەرزبێتەوە بەجۆرێک کە وڵاتانی ئوروپایی دەبێ هەڵوێستێکی پتەوتر لەدژ حکومەتی ئەمریکا لەمەڕ ڕێککەوتنی ناڤۆکی بگرنەبەر و نەبنە بەندەی واشنگتۆن.

لومر بەپێداگری لەسەر گرینگایەتی درێژەی تیجارەتی ئوروپا لەگەڵ ئێران وتی: ئوروپا پێویستی بە داڕشتی دراڤیی نوێی سەربەخۆ لە ئەمریکا هەیەو دەبێ ڕێکخراوێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی کردەکانی واشنگتۆن لەدژ چالاکیی کۆمپانیا ئوروپییەکان پێک بهێنرێ.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەمە هەشتی مای بێ گرینگیدان بە نەیارەتی ئوروپاییەکان، ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی وێڕای چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، گەمارۆ و سزای قورس بەسەر ئێران و لایەنە بازرگانییە دەرەوەییەکانیدا دەسەپێنێ.

سەرپەیڤ