لۆدریان: ئەوروپییەکان نابێ باجی کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنی ناڤۆکی بدەنەوە
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هەوڵی ئەمریکا سەبارەت بە سەپاندنی بایکۆت بە دژی کۆمپانییەکانی بیانی کە پێوەندی بازرگانیان لەگەڵ ئێران هەیە بە قەبووڵ نەکراوە زانی و وتی : ئەورووپییەکان نابێ باجی چوونەدەری ئەمریکا لە ررێککەوتنی ناڤۆکی بدەنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ژان ئیڤۆ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژ نامەی فەرەنسایی لۆپاریزییەن، لە هەڵوێستی ئەمریکا لە بواری بەشداریکردنی ئەورووپییەکان کە لەگەڵ ئێران کار دەکەن، ڕەخنەی گرت و وتی : ئەورووپییەکان دەبێ لەبەرژەوەندی هاوبەشی خۆیان لەبەرامبەر بایکۆتەکانی دژە ئێرانیی کۆشکی سپی ، داکۆکی بکەن .
هەرلەم حاڵەدا برۆنۆ لۆمەر، وەزیری دارایی فەرەنسا ش ڕۆژی هخینی داوای هەڵوێست گرتنی بەبڕشتانەی ئەورووپای کرد لەبەرامبەر ئەمریکا لە بواری کشانەوەی لەبەرجام .
دەوترێ پاریس بڕیاری داوە لە ئەمریکا لەبەر هەڕەشە بەرامبەر بایکۆتی کۆمپانییەکانی فەرەنسایی لایەنی بازرگانیی ئێران دوابەدوای کشانەوە لەبەرجام، سکاڵای بەرزکردەوە بەلای ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی .
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەی بەسەرنج نەدان بە نەیارەتی ئەورووپییەکان، ڕایگەیاند وڵاتەکەی وێڕای کشانەوە لەبەرجام، بایکۆتگەلێکی بە دژی ئێران و لایەنەکانی بازرگانی ، پەسەند دەکات.
ئەم هەوڵەی ترەمپ بەرەوڕووی ئیدانەی بەربڵاوی ناوخۆیی و دەعرەوەیی بووەتەوە .