May 13, 2018 10:56 Asia/Tehran
  • سەرەتای دەستپێکی داخرانی سایتی ناڤۆکیی

کۆریای باکوور ڕایگەیاند: هەوڵی تەکنیکی بۆ لابردنی سایتی ئەتۆمی پیونگ ڕەی دەست پێکراوەو ڕێ وڕسمی داخرانی سایتەکەش بەشێوەی فەرمی لەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور بە بڵاو کردنەوەی  ئاگادارینامەیەک ڕایگەیاند هەوڵی تەکنیکی  بۆ لابردنی سایتی ناڤۆکی پیونگ ڕەی، لە باکووری ئەم وڵاتە بە ئامانجی دڵنیایی دان لە  لەناوبرانی ئەم سایتە ناڤۆکییە ئەنجام دراوە.

کۆریای باکوور لەم بەیاننامەیە ڕایگەیاندووە کە سایتی تاقیکاری ناڤۆکی خۆی لە ڕێ وڕەسمێک دا لە نێوان بەرواری بیست و سێ تا بیست و پێنجەمی مانگی مەی ، دادەخات.

داخراتی سایتی ئەتۆمی کۆریای باکوور یەکەمین ئەنجامی کۆبوونەوەی  سەرۆکانی دوو کۆریا لە گوندی سەرسنووری پانمونجوم بوو کە دوو لایەن لەوێ دا  لەسەر بە پاک کرانی  ناوچەی شێوە دوورگەی کۆریا لە چەکی ناڤۆکی، گۆڕینی شەڕ بە ئاشتی و کۆتایی دان بە هەرچەشنە هەوڵێکی دوژمنکارانە بە دژی یەکتر، ڕێککەوتن.

سەرپەیڤ