وریایی دانی مەکرۆن بە ترەمپ لەمەر ئالۆزی لە ئاسیای ڕۆژئاوا دوای چوونەدەری لە بەرجام
سەرۆک کۆماری فەرەنسا لەمیانەی وتووێژی تەلەفوونی لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وریایی پێدا لەمەر ئالۆزی لە ئاسیای ڕۆژئاوا لە دوای چوونەدەری لە پڕۆگرامی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی فەرەنسا ڕایگەیاند،" ئیمانۆئێل مەکرۆن" ، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە وتوویژی تەکەفوونی لەگەڵ "داناڵد ترەمپ"، سەرۆکی ئەمریکا جەختیکرد، سەبارەت بە ئالۆزی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە قووڵی نیگەرانە.
گرفتە کانی بازەرگانی لە وینەی پرسەکانی دیکەیە مەکرۆن وترەمپ لەم پێوەندی تەلەفوونییە باسیان لە سەر دا کردووە .
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، دوای ئەم وتووێژە تەلەفوونیە، ترەمپ ئەمرۆ یەکشەممە لە پەیامێکی توئیتێری بەڕەخنەی دووبارە لە بەرجام، ئەم رێککەوتننەی جارێکی تر بە درۆیەکی گەورە زانی.
ترەمپ ، ٨ مای بە دووپاتکردنەوەی تاوانە بێ بناغەکان دژی ئێران، چوونە دەری واشنگتۆن لە بەرجام و گەرانەوەی بایکۆتەکانی ناڤۆکیی لە ماوەی سێ تا ٦ مانگی داهاتوو ڕاگەیاندووە.
ئەم کردەوەی ترەمپ، بەرەو رووی شەرمەزارکردنیی بەربڵاوی نێو خۆیی و نێو دەوڵەتی بۆتەوە .