فەڕەنسا : لە بەرجام دا دەمێنینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i338274-فەڕەنسا_لە_بەرجام_دا_دەمێنینەوە
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گوتی : وڵاتەکەی لێبڕاوە وەک یەکێک لە لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا بمێنێتەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 14, 2018 05:52 Asia/Tehran
  • فەڕەنسا : لە بەرجام دا دەمێنینەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گوتی : وڵاتەکەی لێبڕاوە وەک یەکێک لە لایەنەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران دا بمێنێتەوە .

بەپێی راپۆرتی هەواڤدەریی رۆیتێرز ، ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕنسە لە دوبلینی ناوەندی ئیرلەند گوتی : وڵاتەکەی سوورە لەسەر بەشداری کردنی خۆی لە رێککەوتنی ناڤڵۆکی لە گەڵ ئێران چونکە ئەم رێککەوتنە هەروا کارایە .

دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەشتی ئایار بێ لاکردنەوە لە نەیاریەتی ئورپیەکان  رایگەیاند وڵاتەکەی وێڕای چوونەدەر لە بەرجام ، بایکۆت گەلێک لە دژی ئێران و لایەنە بازرگانیە بیرانیەکان دادەنێ .

ئەم هەنگاوەی تڕەمپ بە ئیدانەکردنی بەرفراوانی نێوخۆیی و نێودەڵەتی رووبەڕوو بووەتەوە .