بانگهێشتی پەیامنێرانی کۆریای باشوور بۆ چاودێری لەسەر داخرانی ناوەندە تاقیکاریە ناڤۆکیەکان لە کۆریای باکوور
وەزارەتی یەکگرتووی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کۆریای باکوور بانگهێشتی پەیامنێران و میدیاکانی کۆریای باشووری کردوە بۆ چاودێری بەسەر ڕەوتی هەڵگیران و داخرانی ناوەندی تاقیکاریە ناڤۆکیەکانی ئەو وڵاتە .
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم، وەزارەتی یەکگرتووی کۆریای باشوور ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایگەیاند، پەیامنێرانی کۆریای باشوور ڕێگەیان دەبێ هاوڕێ لەگەڵ گشت پەیامنێرانی میدیا بیانییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ڕووداوە، لە ڕۆژی بیست و دووی مای بچنە کۆریای باکوور.
کۆریای باکوور پێشتر ڕایگەیاندبوو، پەیامنێرانێ لە وڵاتانی چین، ئەمریکا، بەریتانیاو ڕووسیا بۆ چاودێری بەسەر ڕەوتی هەڵگیران و داخرانی ناوەندەکانی تاقیکردنەوەی ناڤۆکیی کۆریای باکوور لە پیونگ یان ئامادە دەبن.
پیونگ یانگ هەروەها ڕایگەیاندووە، "کردەی تەکنیکی" ئەنجام دەدا بۆ جێ بەجێ کرانی ئەو پرۆسە لە٢٣هەتا٢٥ی مای .
داخرانی ناوەندی ناڤۆکیی کۆریای باکوور یەکەم ئەنجامی دانیشتنی سەرانی دوو کۆریا لە گوندێکی سەرسنوور بەناوی پانمونجوم بوو کە بەهۆیەوە دوولایەن ڕێککەوتن لەسەر پاک کرانەوەی ناوچەی نیمچەدوورگەی کۆریا لە چەکی ناڤۆکی، کرانی ڕێککەوتننامەی کۆتایی هێنان بەشەڕ بە پەیمانی ئاشتی و کۆتایی هێنان بە هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانە لەدژ یەکتری.