بەرپرسێکی باڵای کۆریای باشوور : چەکداماڵینی بەرەبەرەی کۆریای باکوور قەبووڵ نەکراوە
ڕاوێژکاری تایبەتی ئاسایشی نیشتمانیی سەرۆک کۆماریی کۆریای باشوور پێی داگرت کە ڕەوتی بەرەبەرە بۆ چەکداماڵینی کۆریای باکوور قەبووڵ ناکرێ .
بەپێی راپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ مون چونگ ئین ڕاوێژکاری تایبەتی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور ئەمڕۆ سێ شەممە لەتۆکیۆ وتی: ڕەوتی بەرەبەرە بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکیی کۆریای باکوور، بۆ خەڵکی کۆریای باشوور و دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا قەبووڵنەکراو دەبێ.
مون چونگ ئین هەروەها پێی داگرت؛ لەسەروبەندی دیداری نێوان سەرۆک کۆماری ئەمریکاو ڕێبەری کۆریای باکوور، کردەی دڵخوازانەی کۆریای باکوور لەئاراستەی چەکداماڵینی ناڤۆکی دەبێ خێراتر بکرێ .
کۆریای باکوور بەنیازە ناوەندی تاقیکارییە ناڤۆکییەکەی لەڕۆژانی٢٣هەتا٢٥ی مای دابخات.
داخرانی ناوەندی ناڤۆکیی کۆریای باکوور یەکەم ئەنجامی دانیشتنی سەرانی دوو کۆریا لەئاوایی سەرسنووری پانمونجوم بوو کە دوولایەن تێیدا ڕێککەوتن لەسەر ئاسایی کرانەوەی ناوچەی نیمچەدوورگەی کۆریا لە چەکی ناڤۆکی، کرانی ڕێککەوتننامەی کۆتایی هێنان بە شەڕ بە پەیمانی ئاشتی وکۆتایی هێنان بە هەرچەشنە کردەیەکی دوژمنکارانە لەدژ یەکتر.