May 25, 2018 09:28 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرانی چین و ئەڵمان لە سەر پارێزرانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک

سەرۆک کۆماری چین و سەدری ئەعزەمی ئەڵمان جەختیان کرد لە سەر پێویستیی داکۆکی و پارێزرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "شی جین پینگ" سەرۆک کۆماری چین ڕۆژی هەینی لە دیداری "ئانگێل مێرکێل"ی سەدری ئەعزەمی ئەڵمان لە پکەن، وتی: ڕێککەوتنی ئەتۆمیی گرێبەستێکی نێودەوڵەتییە و دەبێ بپارێزرێ.

"ئانگێلا مێرکێل" سەدری ئەعزەمی ئەڵمانیش لەم دیدارەدا بە داکۆکی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ، چینی بە ئەندامێکی گرینگی کۆمەڵگەی جیهانی و هاوبەشی گرینگی بازرگانیی ئەڵمان زانی و وتی؛ پێوەندییەکانی دوو وڵات پێی ناوەتە چاخێکی نوێوە و ئەڵمان هۆگری ئەوەیە بە قۆستنەوەی هەلی نوێی زۆرتر بوونی ژماری دەرکەی کراوە لە چین، هاوکاریی بازرگانی و سەرمایەنانەوە و ئاڵ و وێڕی کولتوریی زیاتر پەرە پێ بدات.

"ئانگێلا مێرکێل" سەدری ئەعزەمی ئەڵمان دوێنێ پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش لەگەڵ "لی چیانگ " سەرۆک وەزیرانی چین لە پکەن رایگەیاند؛ بەرلین  و پکەن لە ڕێککەوتنی ئەتۆمنی هەر بەم ستایلەی ئیستای و بە بێ بوونی ئەمریکا داکۆکی دەکەن.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەشتەمی مانگی مەیی ٢٠١٨ بە بانگەشەی بێ دەسکەوت بوونی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک )ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا، چین و ئەڵمان) و هێنانە ئارای ژمارێک تۆمەتی بێ بنەما دژ بە ئێران، فەرمانی چوونەدەری وڵاتەکەی لە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی دەرکرد. ترەمپ راشیگەیاند کە هەموو بایکۆتە هەڵگیراوەکان لە ماوەی سێ تا شەش مانگ سەر لە نوێ دادەسپێنرێتەوە بە سەر ئێراندا. ئەو بڕیارەی ترەمپ بەرەو ڕووی نەیارەتیی و ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی جیهانی بەتایبەت هاوپەیمانانی ئەورووپایی ئەمریکا بوویەوە.

 

سەرپەیڤ