بەرپرسی بانکی ڕووسیا : ئەورووپا بەتەما نیە شوێنی ھەڵوێستە دژی ئێرانیەکانی ترەمپ بکەوێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i340012-بەرپرسی_بانکی_ڕووسیا_ئەورووپا_بەتەما_نیە_شوێنی_ھەڵوێستە_دژی_ئێرانیەکانی_ترەمپ_بکەوێت
بەرپرسیی"ونش تورگ"ی بانک ەوک یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی ڕووسیا ڕایگەیاندووە : یەکێتیی ئەورووپا نەیاری سیاسەتی دژی ئێران و دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی سەرۆک کۆماری ئەمریکایەو حەز بە شوێنکەوتنی ناکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 27, 2018 06:30 Asia/Tehran
  • بەرپرسی بانکی ڕووسیا : ئەورووپا بەتەما نیە شوێنی ھەڵوێستە دژی ئێرانیەکانی ترەمپ بکەوێت

بەرپرسیی"ونش تورگ"ی بانک ەوک یەکێک لە گەورەترین بانکەکانی ڕووسیا ڕایگەیاندووە : یەکێتیی ئەورووپا نەیاری سیاسەتی دژی ئێران و دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی سەرۆک کۆماری ئەمریکایەو حەز بە شوێنکەوتنی ناکات.

ئاندرە کوستین سەرۆکی ونش تورگ بانک لە گەورەترین بانکەکانی ڕووسیا، ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئابووریی نێونەتەوەیی سەن پترزبورگ لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووسیا ٢٤ ڕایگەیاند: ئەورووپا لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران ناڕازییە.

ئاندرە کوستین سەرۆکی ونش تورگ بانکی ڕووسیا ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، لە ھەل و مەرجی ئێستادا ھاوکارییەکانی ئەورووپا لەگەڵ ئەمریکا لەگەڵ دژواری دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

سەرۆکی ونش تورگ بانکی ڕووسیا،وتیشی: ئەمریکا حەز ناکات لە پەیوەندی لەگەڵ پرسی بایکۆتەکاندا  شوێن ئەمریکا بکەوێت و وڵاتانی ئەورووپی لەم ھەڵوێستانەی ئەمریکا جاڕس بوونە.

ئەمریکا لە ماوەی یەک حەوتەی ئەم دواییەدا سیاسەتی بایکۆتی دژی وڵاتانی سەربەخۆو نەیاری سیاسەتەکانی خۆی گرتووەتە بەرو لەبەر ھۆکارگەلی سیاسی دژی ئێران و ڕووسیاش بایکۆتی بەکار ھێناوە.

داناڵدترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەرنامەی کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند کە ئەمەش لەگەڵ نەیارەتیی جیھاندا بەرەوڕوو بووەوە.