May 27, 2018 11:02 Asia/Tehran
  • پوتین: ئەمریکا مافی ئەوەی نیە بەربە تورکیا بگرێت لە کڕینی مووشەکی ئێس چوارسەد

سەرۆکی ڕووسیا ڕۆژی شەممە پێداگری کرد کە ئەمریکا مافی نیە بەربە تورکیا بگرێت لە کڕینی سیستمی بەرگری مووشەکی ئێس چوارسەددا .

بەپێی ڕاپۆرتی  ئیرنا، ولادیمیر پوتین ،  وتیشی  گوشار خستنی ئەمریکا بەسەر  تورکیا لە پرسی کڕینی  سیستمی بەرگری  مووشەکیی ئێس چوارسەد، نایاساییە.

گڕێبەستی  فروشتنی ئێس چوارسەد  بە تورکیا لە دیسەمبەری ساڵی ڕابردووی زایینی، مۆر کرا.

سەرۆکی کومپانیای دەوڵەتیی هەناردەی چەکی بەرگرییانەی ڕووسیا  ئەم دواییە  باسی  دەستپێکرانی کاری بەرهەم هێنانی  سیستمی مووشەکیی ئێس  چوارسەد بۆ تورکیای  کرد بوو  . 

ئەلکساندر میخۆف  ،  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  گرێبەستی ناردنی ئێس چوارسەد بۆ تورکیا  گەیشتووەتە قۆناخی  جێبەجێ کران، وتی : ڕووسیا  پێبەندی بەڵێنەکەیەتی .

سیستمی زەمین بۆ هەوای ئێس چوارسەد،  بە توانایی  هاوێژرانی  هاوکاتی حەفتا و دوو مووشەک و لەناوبردنی  ئامانجەکانی تەکنیکی و لاستیکی لە پێنج هەتا شەست کیلومەتر  مەودا و دوو هەتا 27 کیلومەتر بەرزایی،  پێشکەوتوو ترین سیستمی بەرگری لە جیهان دێتە ئەژمار.

ئەمریکا وشداری بە تورکیا داوە ئەگەر لە ڕووسیا سیستمی  ئێس چوارسەد بکڕێ  بەرەوڕووی بایکۆتی  واشینگتۆن دەبێتەوە.

سەرپەیڤ