May 31, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • دانوستانی کاربەدەستانی کۆریای باکوورو ئەمریکا لە نیۆیۆرک

وەزیری دەرەوەی ئەمریکاو جێگری سەرۆکی کۆریای باکوور لە نیۆیرۆک چاوپێکەوتن و دانوستانیان کرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و "کیم یونگ چول" جێگری ڕێبەری کۆریای باکوور ڕۆژی پێنجشەممە دووەم ڕۆژی کۆبوونەوەکەی خۆیان لە نیۆیۆرک سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی پیونگ یانگ بەڕێوە برد.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وجێگری ڕێبەری کۆریای باکوور هەروەها سەبارەت بە ئامادە کردنی بوار بۆ دیداری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکوور بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

وەزیری دەرەوەری ئەمریکا  و "کیم یونگ چول" هەرەها لە ئێوارەخوانێکی ٩٠ خولەکی نهێنی لە ئاپارتمانێکی لە نیۆیۆرک، وتووێژیان کرد بەڵام وردییاتی ئەو کۆبوونەوەیە بڵاو نەبوویەوە.

کۆبوونەوەکانی نیۆیۆرک، پاش وتووێژ لە ئاستی بانی مانگی ئاپریل و دەسپێکی مانگی مەیی ٢٠١٨ ی پۆمپێئۆ لە کۆریای باکوور بەڕیوە دەچێ و ئامانجیشی گەڕاندنەوەی دانوستانەکانی نێوان واشینگتۆن و پیونگ یانگ بۆ سەر ڕێگای ئاسایی خۆیەتی.

ترەمپ و کیم بڕیار بوو ١٢ی ژوەنی ٢٠١٨ لە سەنگاپووردا کۆبوونەوەیەکی بێ وێنە بەڕێوە ببەن بەڵام شەڕەقسەی نێوان واشینگتۆن و پیونگ یانگ بووە هۆی ئەوەی ترەمپ  ئەو کۆبوونەوەیە هەڵوەشێنێتەوە و هێشتایش هەر کاتی بەڕێوەچوونی رانەگەیەنداروە.

بە سەرنج دانی کردەوەی دوژمنکارانەی ئەمریکا بەرامبەر بە کۆریای باکوور، کاربەدەستانی پیونگ یانگ راشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە بۆ پاراستنی ئاسایشی خۆیان پێویستیان بە چەکی ئەتۆمی هەیە.

سەرپەیڤ