حوزه‌یران 03, 2018 19:32 Asia/Tehran
  • درێژەی قسە دژە بەیەکەکانیی ئەمریکا لە بارەی دانووستان لەگەڵ کوریای باکووری

وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند کە نەهێشتنەوەی بایکۆتەکانی کۆریای باکووری دوای کردەوەکان لە پێناو پەیجووری ڕاستەقینەکان لە بواری چەکداماڵینی ناڤۆکی ئەنجام ئەدرێت.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆیتێرز، جەیمز مەتیس، وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی یەکشەممە جەختیکرد ،ئەم وڵاتە درێژە ئەدات بە خستنە ژێر گوشاری کوریای باکووری تا کاتێک کە ئەم وڵاتە بەشێوەی ئاشکرا و مسۆگەڕ لەبەرنامەی ئەتۆمی خۆی چاو پۆشی بکات.

 وەزیری بەرگری ئەمریکا وتیشی: "ئێمە بە جێبەجێبوونیی بریارنامەکانیی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان درێژە ئەدەین. تا کاتێک کە کۆریای باکووری نیشان نەدات کە رێو شۆینی سەلمێندراو و مسۆگەری لە چوار چێوەی چەکداماڵینی ناڤۆکی لە پێشنەگرتووە نەرم و نیانیەک لەئارا دانابێت.

 سەرۆکی پینتاگۆن پێش لە کۆبوونەوەی ساڵانەی هاوپیوەند بە مەسەلەکانی بەرگری و ئیتلاعاتی لە ئاسیا، لە بارەی دیداری ئەگەری سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکووری وتی: لە باشترین ڕەوش دا ڕێبازێکی لێوانلێو لە هەڵبەز ودابەزمان هەیە .

 لە ڕۆژانی ئەمدواییە "ساراسەندێرز" وتە بێژی کۆشکی سپی جەختیکرد لە سەر ئامادەیی ئەمریکا بۆ بەڕێوە بردنیی کۆبوونەوەی ١٢ ژوئەن دا .

 ئەمە لە حالێکدایە کە ترەمپ  چەند رۆژ پێش لەو و ڕۆژێک پاش کردەوەی کۆریای باکووری لەمەر کاول کردنیی سایتی ناڤۆکیی خۆی بۆ نیشان دانی نیاز پاکیی، بە بیانووی ئەمەی قسەکانی ئەمدواییەی ڕێبەری کوریای باکووری دوژمنکارانەیە، لە بڕیاری خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دانووستانەکانی ١٢ ژوئەن باسی کرد .

سەرپەیڤ