ڕێکخراوی نەتەوەکان : با ئەمریکا کۆتایی بێنێ بە پێشیلکردنی مافی کۆچەران
وتەبێژی نوسینگەی کاروباری مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکا داوای کرد با ئەمریکا کۆتایی بێنێ بە دۆسیەچێ کردن و پێشێلکردنی مافی بنەماڵەی کۆچەرانێک کە بە نایاسایی دەچنە ناو ئەو وڵاتە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە " راوینا شامداسانی ڕۆژی سێشەممە بە دەربڕینی نیگەرانی لە سیاسەتی سژوقرانەی دەوڵەتی ئەمریکا وتی ، کەسانێک کە هاتنیان بە شێوەی نایاساییە بۆ ئەمریکا دەسگیر دەکرین ، ودەکەونە ژێر ڕاوەدونان وسزا، ومنداڵەکانیان کە جاروبارزۆرکەم تەمەنن ، لەوان جیا دەکرینەوە. شامداسانی وتی: کەڵک وەرگرتن لە فێڵی دەسگیر کرانی پەنابەران وجیا کردنەوەی بنەماڵەکانیان بۆ بەدی هێنانی پێشپێگرانە، بە پێچەوانەی ستاندارەکان وبنەمای مافی مرۆڤە وئەمریکا دەبێ خیرا ئەم کردەوانە ڕابگریت. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕاگیرانی ڕەوتی کۆچبەری ، دەس ئەداتە کردەوەی جۆربەجۆرلەوان هەڵوەشانی ڕیککەوتنەکان وبەرنامەی پشتیوانی لە کۆچەران لەوان بەرنامەی داکا. بەرنامەی داکا بەر لە هاتنە سەرکاری ترامپ بە مەبەستی پشتیوانی لە کۆچبەرانێک کە لە کاتی منداڵیەتی هاتوون بۆ ئەمریکا ولەم وڵاتە گەورە بوونە ، جێ بەجێ دەکریت. سیاسەتەکانی دژە کۆچبەری ترامپ لەوان نەیارەتی لەگەڵ بەرنامەی داکا زۆرجار بووە بە هۆی داخرانی دەوڵەتی ئەمریکا بە هۆی گروکیشی سیاسی لەم بارەوە.