دیاریکرانی شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەمریکاو کۆریای باکوور
"سارا سێندێرز"ی وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی سێ شەم وتی : کۆبوونەوەکەی "دوناڵد ترەمپ"ی سەرۆکی ئەمریکاو کیم جونگ ئوون ڕێبەری کۆریای باکوور دوازدەی ژووئەن لە "هۆئێل کاپلا" لە دوورگەی سنتوزای سەنگاپوور بەڕێوە دەچێت.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، دیاریکرانی شوێنی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی سەروکانی ئەمریکا و کۆریای باکوور لەحاڵێکدایە کە وتەبێژی کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە وتبووی ، سیاسەتی گوشاری زۆری کۆریای باکوور تەنانەت سەرباری چاوپێکەوتنی بەرنامەبۆکراوی ترەمپ و کیم جونگ ئوون، نەگۆڕدراوە.
سێندێرز وتی : دەستەبەر کرانی چاوپێکوتنی ترەمپ و کیم بە مانای کەمبوونی گوشاری واشینگتۆن بەسەر پیونگ یانگ نییە.
دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە بەرلەمە ئیدیعای کرد بوو چاوپێکەون لەگەڵ ڕێبەری کۆریای باکووری هەڵوەشاندووە ئەم دواییە بە گۆڕینی دووبارەی هەڵوێستەکەی ڕایگەیاند ئەم چاوپێکەوتنە ڕۆژی دوازدەی ژووئەن لە سەنگاپوور بەڕێوە دەچێت.
کۆریای باکوور ڕایگەیاندووە ئەگەر بێت و گوشارەکان بەسەر پیونگ یانگ درێژەی هەبێت وتووێژی داهاتووی ڕێبەرانی ئەم وڵاتە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە چەک داماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور، دەستهاتی نابێت.