روحانی: ئێران ئامادەی پەرەی هاوکارییەکانی ئابووری، ناوچەیی و نێودەوڵەتییە
سەرۆک کۆماری ئێران وتی : ئێران وەک شەریکی سەربەخۆ و بڕواپێکراو ، ئامادەی پەرەی هاوکاریی ئابووریی ناوچەیی و نێودەوڵەتییە.
حەسەن روحانی ڕۆژی یەکشەممە لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە چینگ دائوی چین بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بۆ ناوچەیەکی هێمن تر، بەسەقام تر ، گەشەسەندووتر و دەوڵەمەند، دەبێ هاوبەشی و بەرژەوەندی هاوبەشی درێژخایەن ببێتە بنەمای هاوکاری و دەستووری کاری ناوچە، وتیشی : بایکۆتەکانی یەک لایەنە ڕەوتی بازرگانی رەوای نێودەوڵەتی دەخەوشێنێ و بێ گومان یەک لایەنە خوازی ئابووری، سیاسی و مافەوانی ، بۆ لاوازکردنی هاوپشتی ناوچەییە.
روحانی وتیشی : هەوڵی ئەمریکا بۆ سەپاندنی سیاسەتەکانی بەسەر کەسانی دی، مەترسییەکە کە خەریکە پەرە دەستێنێ و نموونەکەشی یەکلایەنە خوازی و بێ متمانەیی ئەمریکا بە بیروڕای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بڕیاری ئەو وڵاتە لە کشانەوە لە ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی ناڤۆکییە.
سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە تیرۆریزم، جیایی خوازی و توندڕەویی ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان و بەتایبەتی ناوچەکانی دەورووبەری لەوان ئاسیای ناوەندی و ڕۆژاوای ئاسیای خستوەتە بن کارتێکەر ی وتی: تاقمە تیرۆریستییەکان بە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا لە بۆشایی هەواڵگریی لەنێوان وڵاتانی ناوچە، دەست دەدەنە شانەسازی و وەرگرتنی هێزی نوێ.
روحانی پێداگری کرد : ئێران لە چەند دەیەی ڕابردوودا بەرەوڕووی دیاردەی وەیشوومی تیروریزم لە ناوخۆی و لەناوچەکانی دەڤەری خۆی دا بووە و ئەزموونی بەبایخی لە کۆنترۆڵ کردن و لاوازکردنی ڕەوتە تیرۆریستی و توندڕەوەکان دا هەیە کە لەم بوارەدا دەکرێت ئاماژە بکەینە هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتانی ئێراق و سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش.
سەرۆکی هێزی بەڕێوەبەرایەتی ئێران هەروەها وتی: ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ئەرکی جۆربەجور و بەقازانجی بۆ کێشەکانی ناوچەیی خۆی دیاری کردووە و کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی هاوکاری شانگهایە لەبواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، توندرەوی، جیایی خوازی و ماددەی هۆشبەر.