حوزه‌یران 11, 2018 18:52 Asia/Tehran
  • مون: پێوەندی ئەمریکا وکوریای باکوور بە هاسانی بەرەو باشتربوون ناچێت

سەرۆک کۆماری کوریای باشوو رایگەیاند ،پێوەندی دوژمنکارانەی درێژخایەنی ئەمریکا لەگەڵ کوریای باکوور بە دیداری سبەێنێ سێشەممەی سەرۆکانی دوو وڵات لە سەنگاپور باشتر نابێت.

بە پێی ڕاپۆرتی یونهاپ" مون جائە ئاین" یەک ڕۆژ بەر لە کۆبوونەوەی دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا و" کیم جونگ ئون" ڕێبەری کوریای باکوور لە سەنگاپور وتی: ئەم کۆبوونەوەیە تەنیا دەسپێکێکە بۆ ڕەوتێکی دڕێژخایەن بە مەبەستی چەکداماڵینی پیونگ یانگ. سەرۆک کۆماری کوریای باشوور وتی: تەنیا بە دیداریک ناکرێ پێوەندی دوژمنکارانە ودڕێژخایەنی واشنتۆن وپیونگ یانگ چارەسەر بکرێت کەوایە پێویست بە ڕەوتێکی درێژخایەن هەیە کە ئەگەری هەیە چەند ساڵ بخایەنێت هەتا ئەم مەسەلە بەگشتیی چارەسەر بکرێت. چەند مانگ بەرلەمە لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویی لە نێوان سەرۆکانی دوو کورە بڕیاردرا ڕێبەری کوریای باکوور لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا یش دیداربکات هەتا بۆ ئاڵوزی نانەوە لە ناوچە لەگەڵ یەکتر باس ووتووێژ بکەن وئێستاکە ترامپ وکیم لە سەنگاپور بەشدارن هەتا ڕۆژی سێشەممە دیدار بکەن.

سەرپەیڤ