بەڵێنی ئەمریکا لەمەڕ دەستەبەر کردنی ئاسایشی کۆریای باکور
لە رێککەوتننامەی ئیمزاکراوی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و رێبەری کۆریای باکوور ، ئەمریکا پێبەند بوو بە پێشکەش کردنی دەستەبەری ئاسایشی بۆ کۆریای باکوور .
بەپێی راپۆری ئیسنا ، دۆناڵد تڕەمپ و کیم جونگ ئوون ئەمڕۆسێشەممە لە دیدار لە گەڵ یەکتر لە سەنگاپوور ، رێککەوتننامەی هاریکارییان ئیمزا کرد کە بە گوێریەەوە هەردوو وڵات پێبەند بوون بە بەدیهێنانی پێوەندییەکی نوێ لەسەر بنەمای داوای خەڵکی دوو وڵات لەپێناو ئاشتی و ئاسوودەیی دا .
لەم رێککەوتننامەیەدا کاربەدەستانی ئەمریکا و کۆریای باکوور لە سەر ئەوە رێک کەوتن کە بۆ بەدیهێنانی میکانیزمێکی پاوەجێی ئاشتیانە لە نیمچە دورگەی کۆریادا هەوڵ بدەن .
کۆریای باکوور هەروەها بەڵێنی دا لەسە بنەمای بەیاننامەی 27 ی نیسانی 2018 لەپێناو چەکداماڵینی ئەتۆمیی نیمچە دورگەی کۆریا هەنگاو بنێ .
ئەم رێککەوتننامەیە لە کاتێک دا ئیمزا کرا کە تڕەمپ کەسایەتیەکی ڕاڕایی و پێشبینی نەکراوی هەیە و لە یەک ساڵی رابردوودا لە رێککەوتنەکانی ئەمریکا لە نێو کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکان بە شێوەی یەک لایەنە چووەتەدەر کە نمونەی دیاری ، چوونەدەری ئەمریکا لە " بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش " ناسراو بە بەرجامە .