حوزه‌یران 12, 2018 17:01 Asia/Tehran
  • بڕیاری مالێزی بۆ کردنەوەی ھەمدیسانی باڵوێزخانەکەی لە کۆریای باکوور

سەرۆک وەزیرانی مالێزی باسی بڕیاری ئەم وڵاتە دەکات بۆ کردنەوەی ھەمدیسانی باڵوێزخانەی خۆی لە کۆریای باکوور .

بەپێی راپۆرتی رۆژی سێشەممەی ئیرنا ، ماهاتیر موحەممەد بە ئاماژە بە دیداری رێبەرانی ئەمریکا و کۆریای باکوور لە سەنگاپوور گوتی : مالێزی پێوەندیەکانی خۆی لە گەڵ پیۆنگ یانگ سەرلەنوێ دەست پێدەکاتەوە .

سەرۆک وەزیرانی مالێزی جەختی کردەوە ، کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەبێ بایەخی کارەکەی کۆریای باکوور لەپێناو گەیشتن بە ئاشتیی پاوەجێ بزانێ وئەم وڵاتە بۆ بەشداری لە دانوستانە نێودەوڵەتیەکان هان بدات تا هەڵوێستی سەختگرانەی پێشووی خۆی نەرمتر بکات .

ئەو بە ئاماژەبەوەی کە کۆریا باکوور بۆی هەیە بەرگری لە بەرژەوندیەکانی خۆی بکات وتیشی : بێتوو ئەم وڵاتە بەڵێن بدات چەکەمەنیی ناڤۆکی خۆی لەبەین ببات ، بارگرژیەکان لە ناوچەکەدا کەم دەبنەوە .

"ترەمپ" و ئون" یەکەم دیداری سەرانی ئەمریکا و کۆریای باکوور لە مێژوویان پاش ساڵەهای ساڵ دەمەقڕە و مشتومڕ بەڕێوەبرد.

ئەمریکا و کۆریای باکوور لە ماوەی ٦٥ ساڵی ڕابردوودا و پاش شەڕی کۆریا 53-1950 تا ئیستا ، دوژمنی قەستەسەری یەکتر بوون.

سەرپەیڤ