حوزه‌یران 15, 2018 11:43 Asia/Tehran
  • پۆمپێئۆ: ئەمریکا داوای چەک داماڵینی بێ گەڕانەوەی  کوریای باکووری کرد

مایک پۆمپێئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆکی چین وتی : وڵاتەکەی داوای چەک داماڵینی ناڤۆکی بێ گەڕانەوەی شێوە دوورگەی کوریا دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا،  پومپێئو ئەم قسانەی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ شی جین پینگ  دوای  ئەوە  ڕاگەیاند کە دوناڵد ترەمپی  سەرۆکی ئەمریکا و کیم جونگ ئوون ڕێبەری  کۆریای باکوور ڕۆژی سێ شەممە، دوازدەی ژووئەن، یەکەم جار لە سەنگاپوور لەگەڵ یەکتر دیداریان کرد  . 

چاوپێکەوتنی  سەرۆکانی دوو وڵات هاوڕێ بوو لەگەڵ  مۆرکرانی ڕێککەوتننامەیەک کە بە هۆیەوە ئەمریکا بەڵێنی داوە  بە دانی دەستەبەری ئاسایشی بە کۆریای باکوور.

شیاوی باسە  لە بەڵگەی  مۆرکراوە لەلایەن  دوو لایەن  هیچ ئاماژەیەک نەکراوەتە  وردەکارییەکان و کاتی دەستپێکرانی چەک داماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکور .

ژومارێک لە ڕەخنەگرانی ترەمپ  لەسەر ئەو باوەڕەن کە ناوبراو ئیمتیازی زۆری بە کیم داوە  . 

پۆمپێئو لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  شی جین پینگ  ئاماژەی  کردە نیگەرانییەکانی واشینگتۆن سەبارەت بە چالاکی  سەربازی پیکەن لە دەریای چین  و وتی : ئەمریکا خوازیاری  ڕژێمێک بە ئاسایشی پاوەجێ و سەقام لەم ناوچەیە.

ئەمریکا بڕوای وایە  پیکەن بەنیازی  بەسەربازی کردنی دەریای باشووری چین  و خەریکی چێکردنی دوورگەیەکی مەسنووعی لەم ناوچەیە . 

لەلایەکی دیکەوە چین لەسەر سەروەریی خۆی بەسەر ئەم دوورگەیە  پێداگری  کردووە و وتوویەتی کە دامەزراندنی سیستمی بەرگری  لەوان بومب هاوێژەکانی ، هەوڵدانە بۆ پاسەوانی کردن لە سەروەری نیشتمانی خۆی .

سەرپەیڤ