ناڕەزایەتی ژاپۆن بە چین لەمەڕ گەشەی میدانێکی گازیی لە دەریای چینی ڕۆژهەڵاتی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i344271-ناڕەزایەتی_ژاپۆن_بە_چین_لەمەڕ_گەشەی_میدانێکی_گازیی_لە_دەریای_چینی_ڕۆژهەڵاتی
وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ژاپۆن لە بەیان نامەیەکدا لەمەڕ چالاکی چین لە مەیدانێکی گازی لە دەریای چینی ڕۆژهەڵاتی ، ناڕەزایەتیان دەربڕی بە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە توکیو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 30, 2018 13:00 Asia/Tehran
  • ناڕەزایەتی ژاپۆن بە چین لەمەڕ گەشەی میدانێکی گازیی لە دەریای چینی ڕۆژهەڵاتی

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ژاپۆن لە بەیان نامەیەکدا لەمەڕ چالاکی چین لە مەیدانێکی گازی لە دەریای چینی ڕۆژهەڵاتی ، ناڕەزایەتیان دەربڕی بە باڵوێزخانەی ئەم وڵاتە لە توکیو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری کیودو ، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ژاپۆن لەم بەیان نامەیەدا ڕایگەیاند : گەشەی مەیدانێکی گازیی لە دەریایی چینی ڕۆژهەڵاتی لە لایەن چین، زیان ئەگەیەنێت بە پێوەندی دوستانەی پیکەن وتوکیو وبۆ دوو وڵات قازانجێکی نابێت. وەزاڕەتی دەرەوەی ژاپۆن لەم بەیان نامەیەدا ڕایگەیاند ، پەرە وگەشەی یەک لایەنەی مەیدانەکانی گازیی لەلایەن چین لە دەریایی چێنی ڕۆژهەڵاتی بۆ ژاپۆن جیی تەحموڵ نیە. وەزاڕەتی دەرەوەی ژاپۆن بەرلەمەیش لەمەڕ دۆزرانەوەی مەیدانەکانی گازیی لە دەریای چینی ڕۆژهەڵاتی لە سیاسەتەکانی کاربەدەستانی پیکەن ناڕەزایەتی دەربریبوو.