ته‌مووز 01, 2018 13:00 Asia/Tehran
  • بەلژیک هەناردەی چەکەمەنی بۆ عەرەبستانی ڕاگرت

ئەنجومەنی حکومەتیی بەلژیک، رۆژی شەممە بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی چەکەمەنی بۆ عەرەبستانی سەعوودیای دەرکرد.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی فارس؛ بڕیاری ئەو ئەنجومەنە کە پاش سکاڵای گرووپەکانی مافی مرۆیی دەرکرا، هەشت گرێبەستی چەکئامێریی نێوان کارگەی چێکردنی چەکئامێری "ئێف ئێن هێرستال"ی بەلژیک وعەرەبستانی سەعوودی هەڵوەشاند.

کارگەی چەکئامێرسازیی ئێف ئێن هێرستال لە ساڵی ڕابردووی زایینی(٢٠١٧) بڕی ١٥٣ملوێن یۆرۆ چەکەمەنی بەڕیاز فرۆشتبوو.

گرووپەکانی مافی مرۆیی لە بەلژیک لەچەند مانگی ڕابردوودا بەڕەخنەگرتن لە دەسدرێژکاریی عەرەبستان بۆسەر یەمەن، خوازیاری پچڕانی پەیوەندیی بازرگانی نێوان کارگەکانی چێکردنی ئەسلەحەی بەلژیک وسەعوودییەکان بوون.

عەرەبستان بەپشتگریی ئیمارات، ئەمریکاو چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە دەستی کرد بە دەسدرێژکاریی سەربازیی بۆسەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لەزەوی، دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆ داوە. شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن تائێستا کوژرانی زیاتر لە١٤هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس وئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی لەگەڵ کەمبوونی خۆراک و دەرمان بەرەوڕوو کردووە.

سەرپەیڤ