ته‌مووز 07, 2018 17:31 Asia/Tehran
  • تێکەڵچوونی پۆلیس لەگەڵ ناڕازیان لە شاری نانت ی فەرانسە

هێزەکانی پۆلیس لە شاری نانت ی فەرانسە، بۆ بڵاوە پێ کردنی ناڕازیان دەستیان دایە توند وتیژی نواندن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرانسە ، روداویکی توندوتیژی نوێی شەوی هەینی لەشاری نانت  لەڕۆژئاوای فەرانسە ڕووی دا وپۆلیس لەگەڵ خەڵکی ناڕازی تێکەڵچوو. بۆ چوارەمین شەوی بەردەوام ، شاری نانت گوڕەپانی شەڕاشوییەکان وتوندوتیژیە نوێیکان بوو. لە گەڕەکی " برل وبلوو" خەڵک بەرەو هێزەکانی پۆلیس بەتلی ئاگرینیان هاویشت وفەرمانبەرانی پۆلیسیش بە تەقاندنی گازی فرمیسک هێنەر پەلاماریان کردە سەر خەڵک. بە تێپەڕینی چوار ڕۆژ لە کوژرانی گەنجێکی فەرانسی بە زەبری گولەی هێزەکانی پۆلیس لە شاری نانت، ناڕەزایەتیەکان لەم شارە کە بووە هۆی دەسوەرانی پۆلیس هەروا درێژەی هەیە . ناڕەزایەتیەکان لە نانت دوای ئەوە دەسپێکرا کە هێزەکانی پۆلیس لە بازگەیەکی پشکنینی پۆلیس  گەنجێکی ٢٢ساڵان یان بە ناوی " ئەبوبەکر " دایە بەر گوللە وکوشتیان. بلاوکردنەوەی هەواڵی کوژرانی ئەم گەنجە ، هاوڕێ لەگەڵ پێشینەی مەنفی هێزەکانی پۆلیسی فەرانسە لە داسەپانی توندوتیژی بووە هۆی ڕودانی ناڕەزایەتیەکان وتێکەڵچوونی توند لە شاری نانت.

سەرپەیڤ