ته‌مووز 15, 2018 18:43 Asia/Tehran
  • دان پیادانانی کاربەدەستێکی پێشووی ئەمریکا بە شکست ھێنان لە بەرامبەر ئێراندا لە سووریا

بەڕێوەبەری نووسینگەی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە وڵاتەکەی لە سووریادا لە بەرامبەر ئێران شکستی ھێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،لارێنس ڤیلکرسۆن بەڕێوەبەری نووسینگەی کاڵین پاڤێڵ  وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا وتی: سیاسەتڤانانی ئەمریکی ویستیان دەوڵەتی سووریا بڕوخێنن ھەتا بە خەیاڵی خۆیان، پێشعکییەک بێت بۆ ڕووخانی حکومەتی ئێرانیش، کەچی ئەو پلانەیان سەری نەگرت.

ئەم کارەدەستەی پێشووی ئەمریکا وتووشیەتی: ئەوەی وا سیاسەتی ئێستای ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین دا دیاری دەکات، پارەی عەرەبستانی سەعودییە، بەڵام ئەم سیاسەتەش بە تایبەت لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی عەرەبستان دژی یەمەنیش ھەر شکست دێنێ.

لارێنس ڤیلکرسۆن بەڕێوەبەری نووسینگەی کاڵین پاڤێڵ  وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا جەختیشی کردووە: ئێستاکە ھەر ئەوانەی کە بە نیازی ڕوخاندنی دەوڵەتی سووریا بوون لە سەر ئێران چڕ بوونەتەوەو ھەوڵ دەدەن ئێران وەک ھەڕەشەیەک بۆ ناوچەکە لە قەڵەم بدەن، بەڵام دیارە ئەم ھەڵوێستەش ھەر شکست دێنێ.

 

سەرپەیڤ