ته‌مووز 16, 2018 09:00 Asia/Tehran
  • وتووێژەکانی واشێنگتۆن و پیونگ یانگ لە بارەی ڕۆفاتی لەشکرییە کوژراوەکانی ئەمریکی لە شەڕی کۆریادا

کاربەدەستانی سوپای ئەمریکاو کۆریای باکووری بۆ یەکەمجار لە ماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا، سەبارەت بە گەڕاندنەوەی ڕۆفاتی سەربازە کوژراوەکانی ئەمریکی لە شەڕی ھەردووک کۆریادا وتووێژیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی یونھاپ،دانوستانەکانی ئەمریکاو کۆریای باکووری ڕۆژی یەکشەممە لە گوندی پانمونجوم لە ناوچەی سەرسنووریی ھەردووک کۆریادا لە نێوان مایکێڵ مینیھان ژەنراڵی ئەمریکی و شاندێکی داگری دوو ژەنراڵی کۆریای باکووری بەڕێوە چوو.

لایەنەکانی کۆریایی و ئەمریکی لەم وتووێژانەدا سەبارەت بە وردیاتی گەڕاندنەوەی تەرمی لەشکرییە کوژراوەکانی ئەمریکا لە شەڕی ھەردووک کۆریا پێکەوە وتووێژیان کرد.

کۆریای باکووری لە کۆتایی گەشتەکەی دوو حەوتە لەمەوپێشی مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پیونگ یانگ بە مەبەستی دانوستان لە بارەی وەرگرتنەوەی تەرمی لەشکریانی ئەمریکیی شەڕی ھەردووک کۆریا ڕایگەیاند بوو، پڕکێشی و شەقاوەگەریی ئەمریکی بەدرێژایی وتوێژەکان ڕێگرە لە بەردەم گەییشتنمان بە ڕێککەوتن.

کۆریای باکووری بەپێی ڕێژەکانی ساڵی ١٩٩٠ ھەتاکو ئێستا ٦٢٩ کۆمەڵە ڕۆفاتی لەشکرییە کوژراوەکانی ئەمریکا لە شەڕەکانی ١٩٥٠ ھەتا ١٩٥٣ی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەو وڵاتە.

سەرپەیڤ