ئاب 08, 2018 16:54 Asia/Tehran
  • جان بۆڵتۆن: کۆریای باکوور هیچ هەنگاوێکی بۆ چەکداماڵین هەڵنەگرتووە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: کۆریای باکوور تەگبیری پێویستی بۆ چەکداماڵینی ئەنجام نەداوە.

"جان بۆڵتۆن" راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی فاکس نیوز رایگەیاند: کۆریای باکوور وێرای ئەو وادە و بەڵێنانەی کە لە کۆبوونەوەی سەنگاپوور داویەتی، تەگیبری پێویستی بۆ چەکداماڵینی ئەتۆمی جێبەجێ نەکردووە.

بۆڵتۆن وتی: "مایک پۆمپێئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامادەیە بۆ وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی کۆریای باکوور سەردانی پیونگ یانگ بکات.

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی وتیشی: پێویستی بە وشدار و وەبیرهێنانەوە نییە بەڵکوو کۆریای باکوور دەبێ هەناگوی پێویست لە پێناو چەکداماڵینی ئەتۆمی هەڵگرێ.

ئەم قسانەی "جان بۆڵتۆن" لە کاتێکدایە کە پاش چەن هەفتە پڕوپاگەندەی مێدیاکانی ئەمریکا، لە ئاکامدا دیداری "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و "کیم جونگ ئون"ی ڕێبەری کۆریای باکوور ١٢ی ژوەن لە سەنگاپوور بەڕێوە چوو و دوابەدوای ئەوە ترەمپ  بانگەشەی کرد کە لایەنی کۆریایی بەڵێنی داوە هەوڵ بدات بۆ سڕینەوەی شێوەدوورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمی.

سەرپەیڤ