وتووێژی تەلەفۆنیی تڕەمپ و مەکرۆن لە بارەی ئێرانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i346899-وتووێژی_تەلەفۆنیی_تڕەمپ_و_مەکرۆن_لە_بارەی_ئێرانەوە
هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و فەڕەنسە لە تووێژێکی تەلەفۆنیدا لە بارەی پرسە جیاجیاکان لەوان بازرگانی و ئێران و رۆهەڵاتی نێوەڕاست قسەیان کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 11, 2018 04:23 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفۆنیی تڕەمپ و مەکرۆن لە بارەی ئێرانەوە

هەردوو سەرۆکی ئەمریکا و فەڕەنسە لە تووێژێکی تەلەفۆنیدا لە بارەی پرسە جیاجیاکان لەوان بازرگانی و ئێران و رۆهەڵاتی نێوەڕاست قسەیان کرد .

بە پێی راپۆرتی ریوتێرز ، دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە گەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن هاوشانی فەڕەنسی خوی رۆژی هەینی لە بارەی پرسەکانی ئێران وتووێژی کرد .

تڕەمپ رۆژی شەممە لە پەیامێکی توویتەری دا باسی ئەم وتووێژەی کرد و بێ ئاماژە بە بابەتی ئێران گوتی لە گەڵ مەکرۆن لە بارەی ئاسایش و بازرگانی قسەی کردووە .

بەڵام کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند : سەرانی دوو وڵاتی ئەمریکا و فەڕەنسە لە بارەی چەندین پرسی تیجاری و ئاسایشی لەوان بابەتی ئێران و بە گشتی رۆژهەڵاتی نێوەراست وتووێژیان کرد .

کۆشکی ئێلێزە ش گوتی : تڕەمپ و مەکرۆن لە بارەی سوریا ، ئێران و گۆڕانکاریەکانی ئیسراییل و فەلەستین وتوێژیان کرد  .

مەکرۆن و تڕەمپ لەبەر بڕیاری تڕەمپ بۆ چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی و دانانی دووبارەی بایکۆتەکان لە دژی ئێران ناکۆکیی بۆچۆنیان هەیە .

بە دوای هەڕەشەکانی تڕەمپ ، کومپانیا فەڕەنسیەکان لەوان توتاڵ و پێژۆ ورێنو وەبەرهێنان لە ئێرانیان راگرت .

فەڕەنسە هەروەها لە بابەتی رۆژهەڵاتی ناڤین لە گەڵ بڕیاری ئەمریکا بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەڤیڤەوە بۆ قودس دژایەتی کرد .