روحانی گەیشتە ئاکتائۆی کازاخستان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر سەردانی کازاخستانی کردووە ، گەیشتە فڕۆکەخانەی شاری ئاکتائۆی ئەم وڵاتە .
لە سەردانی یەک رۆژەی حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کازاخستان ، جیا لە بەیاننامەی هاوبەش ، چەندین بەڵگەنامەی گرنگی هاریکاری ستراتژیک لە دەڤەری دەریای خەزەر بە ئیمزای سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر دەگات.
هەروەها دیدار لە گەڵ سەرۆکی کازاخستان و ژمارێک لە سەرانی بەشدار لە کۆبونەوەی سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر ، لێکدانەوە و گەشەی پێوەندیی دوو قۆڵی لە بەرنامەکانی دیکەی روحانیە .
پێنجەمین کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی لێواری دەریای خەزەر ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەندەری ئاکتائۆی کازاخستان بەڕێوە دەچێ .
کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی پێنج وڵاتی لێواریی دەریای خەزەر ( ئێران ، روسیا ، تورکمانستان ، کۆماری ئازەربایجان و کازاخستان ) رۆژی رابردوو بە ئامادەبوونی موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو .