ئه‌یلوول 14, 2018 13:35 Asia/Tehran
  •  کرانەوەی نووسینگەی پێوەندیە هاوبەشەکانی دوو کۆریا لە کۆریای باکوور

وەزیری دوو کۆریا نووسینگەی پێوەندیە هاوبەشەکانیی خۆیان بەمەبەستی بردنە سەرەوەی پێوەندی و کەمکردنەوەی ئالۆزیی نێوانیان لە کۆریای باکوور کردەوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینی ئیرنا، چومینگ- گیون- وەزیری یەکێتی کۆریای باشووری لە ڕێو ڕەسمیی کرانەوەی ئەم نووسینگەیە دا گوتی: وەرزێکی تازە کە هیمایەکیی نوێیە لە ئاشتی ،لە کۆگەی پیشەسازی "کایە سوونگ" لە سنووری دوو کۆریا دەسپێکراوەتەوە" .

 شایانی باسە ، ئەم کۆگەیە لە ساڵی ٢٠١٦ لە جەنگەی ئالۆزیەیکان لە سەر گۆڕانکارییەکانی ناڤۆکی کۆریای باکووری داخرا.

" کیم ئیویی کیووم" گوتە بێژی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتی کۆریای باشووریش ڕایگەیاند، کرانەوەی نووسینگەی پێوەندییەکان لە کۆگەی سنووری دوو وڵات وەک بنپێکردنیی بایکۆتەکان نایاتە ئەژمار.

سەرۆک کۆماری کۆریای باشووری لیژنەی چوار کەسی بە سەرۆکایەتی "چونگ ئیو یوونگ" ڕاوێژکار و سەرۆکی نووسینگەی ئاسایشی نیشتمانی سەرۆک کۆمارەتی ڕۆژی چوار شەممە بۆ "پیونگ یانگ" بەڕێکرد تا بۆ دیاری کردنیی بەرواری کرانەوەی نووسینگیەی پێوەندییە هاوپەشەکان، وتوویژ بکەن.

باشتر بوونەوەی پێوەندییەکانی دوو کۆریا لە حالێکدایە کە لە دانووستانەکانی ئەمریکا و کۆریای باکووری پێشکەوتنێکی ئاوتۆ دەسنەکەوتووە وهەر بۆیە سەفەری کۆتایی مانگی ڕابردووی"مایک پۆمپئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ پیونگ یانگ هەڵوەشاوەتەوە.

سەرپەیڤ