ئیمزاکرانی رێککەوتنامەی سەرانی دوو کۆریا
کاربەدەستانی باڵای دوو کۆریا لە پیۆنگ یانگ بەیاننامەی کۆبوونەەی سەرانیان ئیمزا کرد .
بە پێی راپۆرتی یونهاپ ، کیم جونگ ئوون رابەری کۆریای باکوور و مون جائە ئین سەرۆکی کۆریای باشوور ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆتایی خولی دوهەمی دانوستانی خۆی لە لە پیۆنگ یانگی پێتەختی کۆریای باکوور بەیاننامەی کۆبوونەوەی سەرانیان ئیمزا کرد کە بە پێی رێککەوتنی دوو لایەن ئەنجام بووە .
وردەکاریەکانی ئەم رێککەوتنامەیە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە .
ئەمە یەکەم جار لەم ساڵی زایینیەدایە کە کابەدەستانی باڵای دوو کۆریا لە گەڵ یەکتر لە چوارچێوەی ئاشتی و پاکردنەوەی نیمچە دورگەی کۆریا لە چەکی ناڤۆکی لە پیۆنگ یانگ چاویان بە یەکتر دەکەوێ .
ئەم دیدارە کاردانەوەی ئەرێنی حکومەتی چینی بەدواوە بووە .
موون جائە ئین سەرۆکی کۆریای باشوور سەرلەبەیانی رۆژی رابردوو لە سەرووی شاندێکی 110 کەسی بۆ سەردانێکی سێ رۆژە لە کۆریای باکوور گەیشتە پیۆنگ یانگ.