واشینگتۆن کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر سناریۆی عەربستان لەبارەی کوژرانی خاشوقچی
دوابەدوای هەڵوێست گرتنی دامەزراوەکانی نێودەوڵەتی و کاربەدەستانی وڵاتانی جۆربەجۆر بەدژی سناریوی عەرەبستان لەسەر کوژرانی ڕۆژنامەنووسی نەیاری ئەم ڕژێمە، وەزیری خەزانەداری ئەمریکاش ، شیکردنەوەکانی ڕیاز لەمبارەی ، بە بەس نەزانی.
بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز، ستیو مەنوچین خێرا بۆ لایەنگری کردن لە ڕژێمی سعودی وتی : هێشتا زووە سەبارەت بە دیاریکردنی بایکۆت بە دژی عەرەبستان، قسە بکرێت .
مەنوچین هەروەها وتی کە لە کۆنفرانسی سەرمایەدانانی عەرەبستان ناسراو بە داووسی سەحرا، لە ڕیاز ،بەشداری ناکات.
هەوڵی مەنووچین بۆ سەرپوش دانان لەسەر پرسی بایکۆتی ڕژێمی سعودی لەحاڵێکدایە کە مارکو روبییۆ سناتۆری کوماریخوازی ئەیالەتی فلوریدا ، داوای بایکۆتی ئەم ڕژێمەی کردووە.
ئاندریاس شیدێر سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی پەرلەمانی ئوتریشیش داوای لە یەکێتی ئەورووپا کرد ڕژێمی زایۆنیستی لەپێوەندی لەگەڵ کوژرانی ڕۆژنامەنووسی نەیاری ئەم ڕژێمە،بایکۆت بکات.
جەمال خاشوقچی دووهەمی ئوکتوبەر دوای ئەوەی ڕۆیشتە کونسوڵخانەی عەرەبستان لە ئەستەمووڵی تورکیا بێ سەروشوێن بوو و چەند ڕۆژ دواتر میدیاکان باسی کوژرانی ناوبراویان کرد.