بەیاننامەی کۆتایی یانزەھەمین خولی دانوستانەکانی ئاشتیی سووریا لە ئاستانەی کازاخستان
یانزەھەمین خولی دانوستانەکانی نێونەتەوەیی بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بە خوێندنەوەی بەیاننامەیەکی ھاوبەشی ئێران و ڕووسیاو تورکیا کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی پێنج شەممە لەم بەیاننامە ھاوبەشەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر پارێزرانی دەستەڵات، سەربەخۆیی ، یەکێتی و سەروەریی خاکی سووریا بە گوێرەی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایانگەیاند: ئەم بنەمایە دەبێ بەشێوەیەکی گشت داگر ڕێزی لێ بگیردرێت و لە ھەرچەشنە کردەوەیەک کە ببێتە ھۆی پێشێلکرانی و دەستکەوتەکانی دانیشتنەکانی ئاستانە لاواز بکات، دوورە پەرێزی بکرێت.
ئێران و ڕووسیاو تورکیا لەم بەیاننامە ھاوبەشەدا ، تەواوی ئەو ھەوڵانەیان کە بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆرزیم بۆ پێکھێنانی ڕاستیگەلێکی تازەی مەیدانی لە سووریادا دەدرێت، ڕەت کردەوەو لە سەر ویستی لێبڕاوانەی خۆیان بۆ ھێزمەند کردنی ھاواھەنگیی سێ لایەنە لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکانیان و پێش گرتن بە پێشێلکرانی ئاگربڕ پێیان داگرت.
ھەر سێ وڵاتەکە لەم بەیاننانامە ھاوبەشەدا جەختیان کرد، بۆ لەنێو بردنی تیرۆریستان و بەتایبەت داعش و بەرەی نوسرە لە سووریا دەبێ ئەوپەڕی ھەوڵ و چالاکی بەکار بھێندرێت.
تاران و مۆسکۆو ئانکارا ھەروەھا لەم بەیاننامە ھاوبەشەدا ھەرچەشنە بەکارھێنرانێکی چەکی کیمیایی و دڕندەکاری لە سووریایان شەرمەزار کرد. وتیان، ھیچ جۆرە ڕێگاچارەیەکی سەربازی بۆ قەیرانی سووریا لە ئاردا نییەو ئەم قەیرانە بەس لە ڕێگای ڕەوتی سیاسیی نێوماڵی سووریاوە چارەسەر دەکرێت.
دەرھاویشتەی سەرەکیی ئەم دانوستانانە پێکھاتنی ناوچەگەلێکی کەم ئاڵۆزی لە سووریادا بووە.
قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لەوانە تورکیا لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە.