ئامادەیی ولادیمیرپوتین بۆ وتووێژ لەگەڵ دوناڵد ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i354298-ئامادەیی_ولادیمیرپوتین_بۆ_وتووێژ_لەگەڵ_دوناڵد_ترەمپ
وتەبێژی کۆشکی کرملین باسی ئامادەیی سەرۆکی ڕووسیای کرد بۆ وتووێژ لەگەڵ هاوتای ئەمریکی ناوبراو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2018 15:21 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ولادیمیرپوتین بۆ وتووێژ لەگەڵ دوناڵد ترەمپ

وتەبێژی کۆشکی کرملین باسی ئامادەیی سەرۆکی ڕووسیای کرد بۆ وتووێژ لەگەڵ هاوتای ئەمریکی ناوبراو .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تاس، دیمیتری  پسکۆڤ  وتەبێژی کۆشکی کرملین ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ولادیمیرپوتینی سەرۆکی ڕوسیا  هەر ئامادەی وتووێژ لەگەڵ دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ لێکدانەوەی پرسەکانی پێویست و خێرا، لەوان ئاسایشی ستراتژیک.

دیمتری پسکوڤ وتیشی : موسکو هەروا لەسەر ئەو باوەڕەیە  سەرکەوتنی سەرۆکانی دوو وڵات لە ئاستی بەرابەر  بۆ دوو لایەن پێویست و بە قازانجە.

بەرلەمە جان بولتون ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمریکا  ڕایگەیاند بوو  هەتا کاتێک  کە پرسی دەریای ڕەش و وەستانی  گەمییەکانی ئوکراینی لەلایەن رووسیا چارەسەر نەکرێت، چاوپێکەوتنی ترەمپ و پوتین بەڕێوە ناچێت.

وتەبێژی کۆشکی کرملین  لەم پێوەندییە دا وتی :  وەها پرسێک ناتوانێ  هۆیەک بێت لەسەر بنپێکردن و هەڵوەشانی ڕەوتی لێکدانەوە و پێ و شوێن گرتنی باری ئاسایی پرسەکانی هاوپێوەند بە تاوانباران و بنپێکەرانی سنووری ڕووسیا.

ناکۆکی نێوان ڕووسیا و ئوکراین کەلەساڵی 2014 لەبەر چەسپێندرانی کەریمە بە ڕووسیا دەستپێکراوە و لە هاتنی پاپۆڕەکانی ئوکراینی بۆنێو ئاوەکانی ڕووسیا لە بیست و پێنجی نوامبەر، گەیشتە ئەوپەڕی خۆی .