پەردە لادانی ترەمپ لە سەر ستراتژیی پێداچوونەوە بە سەر بەرنامەی مووشەکیی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i356113-پەردە_لادانی_ترەمپ_لە_سەر_ستراتژیی_پێداچوونەوە_بە_سەر_بەرنامەی_مووشەکیی_ئەمریکا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بینای وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە (پێتناگۆن) پەردەی لادا لە سەر ستراتژیی پێداچوونەوە بە سەر بەرنامەی مووشەکیی ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٩دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2019 09:03 Asia/Tehran
  • پەردە لادانی ترەمپ لە سەر ستراتژیی پێداچوونەوە بە سەر بەرنامەی مووشەکیی ئەمریکا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بینای وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە (پێتناگۆن) پەردەی لادا لە سەر ستراتژیی پێداچوونەوە بە سەر بەرنامەی مووشەکیی ئەمریکا لەساڵی ٢٠١٩دا.

"دۆناڵد ترەمپ" ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆڕی فەرماندەرانی سوپا و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە پێناتگۆن بانگەشەی کرد ئامانجی لە پێداچوونەوە بە سەر بەرنامەی مووشەکیی ئەمریکا ئەوەیە کە هەر مووشەکێک دژ بە ئەمریکا بهاوێژرێ، ناس بکڕی و تیا ببرێ.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی کە باشترین ڕێگای ئەمن کردنی ئەمریکا، بەهێز و بەدەسەڵات ڕاگرتنی وڵاتە.

ترەمپ هەرەها سەبارەت بە قەیرانی مرۆیی و ئەمنی لە سنووری مەکزیکدا، راشکاوانە ڕایگەیاند کە بێتوو سنوورێکی پتەو و بەرگرمان نەبێ، ئەمریکا بێ دەرەتان، لەرزۆک و بێ پشتیوان دەمێنێتەوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕاشیگەیاند: کاروانگەلێکی دیکەی پێکهاتوو لە هەزاران کۆچبەر خەریکن بەرەو سنوورەکانی ئەمریکا وەڕێ دەکەون و ئەم وڵاتە بە ئاگادار نەبوون لەو کاروانانە پێویستی بە سنوورێکی پتەو هەیە.

ترەمپ بە ئاماژە بەوەی کە کۆچبەران دەبێ لە ڕێگای یاساییەوە بێنە نێو خاکی ئەمریکاوە، ڕاشیگەیاند دەوڵەتی فیدراڵ ئێستایش داخراوە، لەبەر ئەوەی کە دیموکراتەکان لە کۆنگرێس خۆ دەبوێرن لە پەسەن کردنی بوجە بۆ پاراستنی سنوورەکان.

دەوڵەتی ئەمریکا لە ٢٢ی دێسەمبەری ٢٠١٨ـەوە بە هۆی بێ ئاکام مانەوەی راوێژکارییەکانی نێوان کۆشکی سپی و کۆنگرێس لە سەر بودجەی ڕۆنانی دیوار لە سنووری مێکزیک داخراوە. ئەوە درێژخایەنترین داخرانی دەوڵەت لە مێژووی ئەمریکا دێتە ئەژمار.