پیداگریی ڕووسیا لەسەر پێویستیی ڕاگیرانی دەسدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی لە دژی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i356469-پیداگریی_ڕووسیا_لەسەر_پێویستیی_ڕاگیرانی_دەسدرێژکاریی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_دژی_سووریا
وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، خوازیاری ڕاگیرانی دەسدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی لە دژی سووریا ، بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2019 13:13 Asia/Tehran
  • پیداگریی ڕووسیا لەسەر پێویستیی ڕاگیرانی دەسدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی لە دژی سووریا

وتەبێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ، خوازیاری ڕاگیرانی دەسدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی لە دژی سووریا ، بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلجەزیرە " ماریا زاخارووا" لە کاردانەوە بە پەلامارەموشەکیەکانی ئەم دواییەی ئیسراییل بۆ سەر ناوچەگەلێک لە سووریا وتی: هەڵوێستی ڕووسیا لەم بارەوە بە پێی بەڵگە ویاسا نێودەوڵەتیەکانە وپەلامارەکانی تەلەبیبی بۆسەر وڵاتی سووریا ،بە پاسا هەڵنەگر زانی. فڕۆکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنی لە ڕۆژەکانی ڕابردوو بنکەگەلێکیان لە دەوروبەری دەمیشقی پێتەختی سووریا ، دایە بەر پەلاماری ئاسمانی. پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر باشووری سووریایش بە سیستمی پەدافەندی ئاسمانی ئەم وڵاتە پوچەڵ کرایەوە. ڕژێمی زایۆنی هەمووکات بۆ پشتیوانی ولاگری لە تیرۆریستان ، بنکەوبارەگای سوپا و ژێرخانەکانی سووریا دەداتە بەر پەلامار. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ بە دەسدرێژیی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەرلاگریی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ گوڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەسپێکرا .