کۆبوونەوەی ناڕازیانە لەبەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئاڵمانیا
ژومارێک لە چالاکڤانانی مافی مرۆڤ بە کۆبوونەوە لەبەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە ئاڵمانیا، درێژەی گرتنی چالاکڤانانی ئافرەت و ئەشکەنجەدرانی ئەوان لە بەندیخانەکانی سعودیان ئیدانەکرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مێرئات جەزیرە، بەشداران لەم کۆبوونەوە ناڕازیانەیە ،دروشمگەلێکیان بۆ ئیدانە کردنی کردەوەکانی ڕیاز لە بنپێکردنی مافی ئافرەتان ئەشکەنجە دانی چالاکڤانە گیراوان، بەرز کردەوە .
ناڕازیان هەروەها پارچەنووسگەلێکیان بۆ ئیدانە کردنی تاوانکارییەکانی بن سەلمان وەلیعەهدی سعودی لە دەست دابوو کە لە سێ زمانی عەرەبی، بەریتانی و داڵمانی، لەسەریان نووسرا بووە: ئەشکەنجەی ئافرەتان لە بەندیخانەکانی عەرەبستان لەسەر فەرمانی بن سەلمان ئەنجام دەبێ.
ناڕازیان لەحاڵێکدا کە وێنەی ژومارێک لە ئافرەتان لەبەندیخانە لەعەرەبستان بە دەستیانەوە بوو، داوای ئازاد کرانی خێرای ئەوانیان کرد.
شارومەندانی فەرەنساییش ڕۆژی هەینی لەسەر بانگێشتنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبەردەم بینای باڵوێزخانەی ڕژێمی سعودی لە پاریس کۆبوونەوەی ناڕازیانەیان بەڕێوە برد .
کاربەدەستانی عەرەبستانی بەتایبەت لە مانگی مەی ساڵی دووهەزاروهەژدە ژومارێکی زور لە چالاکانی مافی مروڤیان لەم وڵاتە گرتووە.
دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاند کەزوربەی گیراوان ئافرەتن کە لە بەندیخانەکان دا دەکەونە بەر ئازار و ئەشکەنجە و دەستدرێژی جنسی.