کانونی یه‌که‌م 23, 2025 16:16 Asia/Tehran
  • نامەی ڤەنزۆێلا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ڤەنیزۆئیلا نامە فەرمیەکەی نۆیکۆلاس مادۆرۆ بۆ سەرانی ١٩٤ وڵاتی جیهان و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی خستەڕوو کە تێیدا ئەمریکا تۆمەتبار کراوە بە پەلاماری سەربازی و دەریایی نایاسایی بۆ سەر ڤەنزۆێلا.

بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی وەزیری دەرەوەی ڤەنزوێلا، ئەمریکا لە  ٢ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥ـەوە هەتا ١٨ی دێسەمبەری هەر ئەم ساڵە،  لە چوارچێوی ئۆپەراسیۆنێکدا بە ناوی نەیزەی باشوور بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر، لە ٢٨ هێرشی چەکداری بۆ سەر کەشتییە مەدەنییەکان ئەنجامداوە کە بە هۆی ئەو هێرشانەوە ١٠٤ کەسی مەدەنی کوژراون. ڤەنزوێلا ئەم کارانەی بە "کۆمەڵکوژیی پلانبۆداڕێژراو" و پێشێلکردنی کۆنڤانسیۆنەکانی ژێنێڤ وەسف کرد کە نموونەی زەقی "چەتەی دەریایی مۆدێرن" دێتە ئەژمار. هەروەها لە نامەکەدا ئاماژە بە پەرەسەندنی بێوێنەی جموجۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کراوە، لەوان جێگیرکردنی ژێردەریایی ئەتۆمی لە نزیک کەناراوەکانی ڤەنزوێلا، کە بە قسەی کاربەدەستانی ئەم وڵاتە پێشێلکردنی ڕاستەوخۆی پەیماننامەی تلاتلۆلکۆ و هەڕەشەیەکی ئاشکرایە لەمەڕ بەکارهێنانی هێز. هەروەها مادۆرۆ ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە دەستبەسەرداگرتن و دزینی کەشتییە نەوتهەڵگری ڤەنزوێلا و سەپاندنی گەمارۆی دەریایی و ئەم کارانەی بە پێی بڕیارنامەی ٣٣١٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان بە دەستدرێژییەکی ئاشکرا زانیوە. ڤەنزوێلا وشداریدا لەوەی کە گەمارۆی وزەی وڵاتەکەی دەتوانێت بازاڕی نەوتی جیهانی تێکبدات و جەختی کردووە کە نابێت وزە وەک ئامرازێکی شەڕ یان فشاری سیاسی بەکاربهێنرێت. لە کۆتاییدا مادۆرۆ داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ئەم کردەوانە ئیدانە بکەن و میکانیزمە نێودەوڵەتییەکانی سزادان دژی سەبەبکارانی چالاک بکەن، هەروەها وشداریشیداوە کە بێدەنگی جیهان دەتوانێت ببێتە هۆی قەیرانێک کە دەرئەنجامی پێشبینی نەکراوی لەسەر ئاستی جیهانیدا دەبێ.

سەرپەیڤ