رەخنەی رێکخراوی نەتەوەکان لە چوونەدەری ئەمریکا لە پەیمانی نێودەوڵەتیی تیجارەتی چەکوچۆڵ
رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرلە بەیانی شەممە رەخنەی گرت لەبڕیاری حکومەتی ئەمریکا بۆ چونەدەر لە پەیمانی نێودەوڵەتیی تیجارەتی چەکەمەنی .
بەپێی راپۆڕتی ئیرنا ، ستیڤان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە بەیاننامەیکدا رایگەیاند ، پەیمانی نێودەوڵەتیی تیجارەتی چەکەمەنی ( ئەی تی تی ) تاکە کارت لە ئاستی جیهاندایە کە ئامانجەکەی باشکردنی شەفافیەت و بەدواداچوونی بازرگانیی بە چەکە .
لە هەمان کاتدا نانسی پلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ، چونەدەری ئەمریکا لە پەیمانی نێودەوڵەتیی تیجارەتی چەکەمەنی بە لێکدانەوەیەکی هەڵە و بڕیارێک بە زیانی بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکا زانی .
دۆناد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی لە دانیشتنی ئەنجومەنی نیشتمانیی چەک ی ئەم وڵاتە رایگەیاند واشنگتۆن لە پەیمانی نێودەوڵەتیی تیجارەتی چەکەمەنی دەچێتە دەر .
کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە نیسانی 2013 بە زۆرینەی دەنگ پەیمانی نێودەوڵەتیی تیجارەتی چەکی واژۆ کرد .