جەختی کاربەدەستێکی ڕووسیا لە سەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی کردەوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i361810-جەختی_کاربەدەستێکی_ڕووسیا_لە_سەر_پێویستیی_بەرەنگاربوونەوەی_کردەوە_دژە_ئێرانییەکانی_ئەمریکا
سەرۆکی ناوەندی ئاسایشت و وزەی ڕووسیا بە ئاماژە دان بە ستراتژیای ئەمریکا دژی وڵاتانی سەربەخۆ گوتی، مۆسکۆ دەبێ بەرامبەر کردەوە دژە ئێرانییەکانی ڤاشنگتۆن ڕاوەستێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2019 15:19 Asia/Tehran
  • جەختی کاربەدەستێکی ڕووسیا لە سەر پێویستیی بەرەنگاربوونەوەی کردەوە دژە ئێرانییەکانی ئەمریکا

سەرۆکی ناوەندی ئاسایشت و وزەی ڕووسیا بە ئاماژە دان بە ستراتژیای ئەمریکا دژی وڵاتانی سەربەخۆ گوتی، مۆسکۆ دەبێ بەرامبەر کردەوە دژە ئێرانییەکانی ڤاشنگتۆن ڕاوەستێت.

" ئانتوان خلۆپکۆف" ڕۆژی پێنجشەممە لە  وتووێژ لەگەڵ ئیرنا گوتی: ئەگەرچیی بایکۆتی نەوتیی ئەمریکا دژی ئێران ڕەنگە ببێتە هۆی دابەشبوونی بەرەبەشیی ئەم وڵاتە لە بازاری نەوت لە نێوان وڵاتانی دیکە بەڵام ئەم پرۆسەیە بە قازانجی مۆسکۆ نابێت چوونکا کرملین حەزبە لاوازبوونی ھاوبەشەکانی لە ناوچەکە دا ناکات.

خلۆپکۆف گوتیشی، ئەمریکا  لەدژی چوار وڵاتی سەربەخۆ بریتی لە ڕووسیا، ئێران، چین و ڤەنزوئێلا کردەوەی دوژمنکارانە ئەنجام ئەدات و هەرچەشنە کردەوەیەکی لە بەشەکانی سیاسی، سەربازی، ئابووری و وزە لەدژی ئەم وڵاتانە دا بەڕێوە بردووە.

 ئەم کاربەدەستە ڕووسە گوتی:  ئێران لە سوریا دا سەلماندی کە شەریکێکی گرنگە بۆ ڕووسیا لە خەباتی دژی ترۆریسمی نێو دەوڵەتی و لەمەسەلەکانی دیکەیش هاوکاری مۆسکۆو تاران گرنگ وبەبایەخ دەبێت. خلۆپکۆف بە ئاماژە بە ئاستی باڵای هاوکاریی و پێوەندیی ئێران و ڕووسیا گوتیشی، بە هاوکاری و هەماهەنگیی دوو وڵات لە گۆڕەپانی ناوچەیی و نێو دەوڵەتیی و پەرەی پێوەندیی دوو لایانە، پرۆسەی ئێستا دەگەشێتەوە.

کۆشکی سپی دووشەممەی حەوتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەمرۆ پێنجشەممە دووهەمی مای کۆتایی دێنێ بەو بەخشینانەی کە بۆ کریارانی نەوتی ئێران ڕەچاوی کرد بوو.