ناڕەزایەتی دەربڕینی چالاکانی مافی مرۆڤ لەبەردەم باڵوێزخانەی عەرەبستان لە فەڕانسا
ژمارێک چالاکوانی مافی مرۆڤ لە فەڕانسە بۆ دەرىڕینی ناڕەزایەتی بە ئێعدامی سی و حەوت شارومەندی عەرەبستان، لەبەردەم باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لەپاریس گردبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلئەخباریەی سوریا، ئامادەبووانی خۆپێشاندانەکە، ئێعدام و لەسێدارەدرانی ژمارێک شارومەند لە عەرەبستانیان شەرمەزار کرد.
یەک لەبەشداربووان لەو گردبوونەوە ناڕەزامەندانەدا وتی: عەرەبستان داکۆکیی دراڤی دەکا لە ترۆریزمی جیهانی بۆیە هەرچەشنە تاوانێک ئەنجام دەداو هەروا هەوڵ دەدا بۆ تێکدانی سەقام لەرۆژاوای ئاسیا وسەراسەری جیهاندا.
وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سەعودی ٢٣ی ئاڤریل ڕایگەیاند، سی و حەوت شارومەندی ئەو وڵاتە بەتاوانی ئەوەی وا ناونراوە پشێوی نانەوە لە ئاسایشی گشتیدا، ئێعدام کراون.
بەپێی ڕاپۆرەکان، بەرپرسانی حکومەتی سەعودی، ملی ئەو کەسانەیان پەڕاندووە.
ڕێکخراوەگەلی نێودەوڵەتی ومافی مرۆیی چەندین جار ڕەخنەیان گرتووە لە سەرکوت کرانی ئازادیی ڕادەربڕین، ئێعدامی بەکۆمەڵ و زیندانی کردنی ناڕازییان و چالاکوانانی سیاسی و مافی مرۆیی لەعەرەبستان.
بەدانپێدانانی ئەو ڕێکخراوانە، رژیمی سەعودی یەک لە سەرەکیترین پێشێلکەرانی مافی مرۆڤ لە جیهان دایە.